riklam

هەولێر..بەجلی سەربازییەوە تەقەكراو بەناوی ئاسایشەوە پارە لەخەڵك سەندراوە

کوردستان 07:11 PM - 2021-04-07
.

.

لەشەقامی 60 مەتری هەولێر لەسەر رووداوێكی هاتووچۆ تەقەكراو ئەوانەشی تەقەیان كردوە جلی سەربازیان لەبەر بووەو بەهۆییەوە برینداری لێكەوتوەتەوە. پۆلیسی هەولێریش دەڵێت: كەسێكیان دەستگیركردوە كە بەناوی ئاسایشەوە پارەو مۆبایلی لەخەڵك سەندوە. 

بەپێی زانیارییەكان ئێوارەی ئەمڕۆ 7ی 4ی 2021،  لەسەر شەقامی 60 مەتری هەولێر لەسەر رووداوێكی هاتووچۆ رویداوەو دواتر دەمەقاڵە لەنێوان سەرنشینانی هەردوو ئۆتۆمبێلەكە دروستبوەو تەقەكراوەو بەهۆیەوە برینداری لێكەوتوەتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان ئەوانەی تەقەیان كردوە جلی سەربازییان لەبەردا بووەو  چەكیان بەكارهێناوەو یەكێكیش لەوانەی كە تەقەی كردوە لەنزیك شوێنی رووداوەكە لەناو نەخۆشخانەیەكدا دەستگیركراوەو ئەوانەی تریش بەئۆتۆمبێلەكەیان هەڵهاتوون.

هاوكات پۆلیسی هەولێر بڵاویكردەوە كە بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (ا.ص.م) لە شەقامی 100 مەتری نزیك (فامیلی مۆڵ) دەستگیركردوە كە لەگەڕەكی هەولێری نوێ بەناوی ئاسایشەوە رێگری لە هاووڵاتیەك  كردوە پارەو مۆبایلی لێ سەندوە.

پۆلیسی هەولێر دەشڵێت:تۆمەتبارەكە هاووڵاتییەكی مەدەنییەو هیچ پەیوەندییەكی بە هێزەكانی ئاسایشەوە نییە، دوای دەستگیركردنی رادەستی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان كراوە.

PUKmedia تایبەت 

 

89-8.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket