riklam

بەوێنە..لەهەولێر مێردمنداڵێك بەئۆتۆمبێل لە 4 ئۆتۆمبێلی گەڕەكەكەیان دەدات

کوردستان 05:17 PM - 2021-04-07
.

.

لەگەڕەكێكی هەولێر مێردمنداڵێك بەئۆتۆمبێلەكەی باوكی بەخێراییەكی زۆر لە 4 ئۆتۆمبێلی ئەو گەڕەكەیداو دواتر وەرگەڕاوەو رووداوەكەش زیانێكی زۆری مادی لێكەوتوەتەوەو ترس و دڵەڕاوكێی لای دانیشتوانی گەڕەكەكە دروستكردوە. 

موقەدەم فازل حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڵاویكردەوە: سەعات 10:30 دەقیقەی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 7ی4ی 2021 لەناو گەڕەكی 32ی پاڕكی هەولێر لەیەكێك لەكۆڵانە لاوەكییەكان هەرزەكارێكی تەمەن 14ساڵ بەئوتومبێلێكی جۆری نیسانی تایبەتەوە خۆی كێشاوە بە 4 ئۆتۆمبێلی وەستاو لەبەردەرگای ماڵەكان و دواتریش بەهۆی خێراییە زۆرەكەیەوە كۆنتڕۆڵی لەدەستداوەو وەرگەڕاوە.

وتەبێژی هاتووچۆ هەولێر دەشڵێت: روداوەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبوە، بەڵام زیانێكی مادی زۆری لێكەوتوەتەوە ترس و دڵەڕاوكێیەكی زۆریشی لای دانیشتوانی گەڕەكەكە دروستكردوە.

بەوتەی موقەدەم فازل حاجی، لەكاتی لێكۆڵینەوەش سەبارەت بەچۆنیەتی رێگاپێدان بەمنداڵێك بەلێخوڕینی ئۆتۆمبێلەكە، خێزانەكەی وتویانە: ئاگامان لێی نەبوەو بەدزییەوە سویچی لەگیرفانی باوكی دەرهێناوە.

PUKmedia 

169328511_3948065545236202_6024759909149337581_n.jpg

170450816_3948065335236223_2044884201341229718_n.jpg

170689564_3948065205236236_5879910333175950711_n.jpg

170354962_3948065431902880_1782238344519554321_n.jpg

168839733_3948065641902859_3892711081026833964_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket