لەبەرواری 2021/2/2 قائیمقامی چەمچەماڵ بەرێوەبەرایەتی شەهیدانی چەمچەماڵ و بەرێوەبەرایەتی مۆنۆمێنتی ئەنفال بەنوسراویەک داوا لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی شەهیدان دەکات بۆ دابین کردنی بوودجەیەک بۆ نوژەنکردنەوەی بەرێوەبەرایەتی مۆنۆمێنتی ئەنفال لەقەزای چەمچەماڵ.
ئەمڕۆ چوارشەممە بەرواری 2021/4/7 ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەنوسراوی ژمارە 3673 کە ئیمزای ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەرە بڕیاریدا بە دابینکردنی بڕی 558،835،500 پێنج سەد و پەنجاو هەشت ملیۆن و هەشت سەد و سی و پێنج هەزار و پێنج سەد دیناری بۆ نۆژەنکردنەوەی بەرێوەبەرایەتی مۆنۆمێنتی ئەنفال لەقەزای چەمچەماڵ، بۆ چاککردنی گۆڕستانی ئەنفالکراوان، دروستکردنی گۆڕستانێکی تایبەت بە روفاتی17 ئەنفالکراو نۆژەنکردنەوە و لێدانی بیری ئیلتیوازی، دابینکردنی پێداویستی و نوژنکردنەوەی تەواوی بینایی بەرێوبەرایەتی مۆنۆمێنتی ئەنفال .لەوبارەیەوە ڕەمەک ڕەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: لەمانگی 2ئەم ساڵ لەگەڵ بەرێوەبەری شەهیدانی چەمچەماڵ و بەرێوەبەری مۆنۆمێنتی ئەنفال سەردانی وەزیری شەهیدانمان کرد بۆدابینکردنی بووجەیەک بۆ دابینکردنی پێداویستی و نوژنکردنەوەی وبەرێوەبەرایەتی مۆنۆمێنتی ئەنفال چەند داواکاریمان خستە بەردەستی وەزیری شەهیدان لەوانە دروستکردنی گۆڕستانێکی تایبەت بە روفاتی 171 ئەنفالکراو چاککردنی گۆڕستانی ئەنفالکراوان کە 840 رووفاتی ئەنفکراونی تێداییە نوژنکردنەوەی باڵەخانەی بەرێوەبەرایەتی ئەنفال لێدانی بیری ئیلتیوازی.
وتیشی: سوپاسی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم دەکەم کە نوسراوی کردووە بۆ وەزارەتی دارایی بۆ سەرف کردنی ئەو بوودجەیە.هەر لەو بارەیەوە هابیل ئەحمەد بەرێوەبەری مۆنۆمێنتی ئەنفال لەچەمچەماڵ بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: مۆنۆمێنتی ئەنفال 4هەزار مەتر دووجایە 15هەزار سەوزای هەیە لەساڵی 2013 بەهۆی قەیرانی دارایی هیج بوودجەیەک بۆ بەرێوەبەرایەتی مۆنۆمێنتی ئەنفال سەرف نەکردوە چەندین جار نوسراومان ئاڕاستەی وەزارەتی شەهیدان کردووە بو سەرفکردنی بڕە پارەیەک بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی هیچ بڕەپارەیەک بۆ بەرێوەبەرایەتی مۆنۆمێنتی ئەنفال سەرف نەکرا دواین جار لەمانگی 2 لەگەڵ حاکم ڕەمەک قائیمقامی چەمچەماڵ و مەلا سلێمان بەرێوەبەری شەهیدان سەردانی وەزیری شەهیدانمان کرد ئەمرۆ بەخۆشحالیەوە ئەنجومەنی وەزیران نوسراوی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کردووە بۆس بوسەرف کردنی بوودجەیەک هیوادارین وەزارەتی دارایی بەزووی بریارلەسەر سەرف کردنی بدات.
بەرێوەبەری مۆنۆمێنتی ئەنفال ئاماژی بەوە کرد ئەم بووجەیە بۆ دابینکردنی پێداویستی و چاکردنی باڵەخانەی بەرێوەبەرایەتی مۆنۆمێنتی ئەنفال لەوانەش گرنگ تر بەشێکی ئەم بووجەیە بۆ هێنانەوەی ڕووفاتی ئەنفالکراوانە لە خوارو ناوەڕاستی عێراق ئێستا بەهۆی نەحۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا هێنانی ڕووفاتەکان ڕاوەستاوە هەرکات کۆرۆنا نەما دەست دەکەین بەهێناوەی ڕووفاتی ئەنفالکراوان ئامادەسازیمان کردووە بو هێناوەی ڕووفاتەکان.
PUKmedia عەدنان کەلهوڕی
بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی لەهەولێر پێشوازیكرد لە دەیڤد براونشتاین،جێگری نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سووریا
سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە
خانهقین.. پهرده لهسهر تابلۆی شهھیدانی ھهڵۆی سور لادرا
كۆڕێ، ئهو داستانهی بهرگریی یهكێتی بهدهستیهێنا
رۆژی كهوتنی بتهكه
بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت
21 ساڵ بهسهر كۆچی دوایی برایم ئهحمهد تێدهپهڕێت
سهرۆك کۆمار نامهیهكی له قهداسهتی پاپا فرانسیس پێگهیشت
شۆڕهژنی شۆڕش
چەمكی هۆشیاری سیاسی
ژهھربارانكردنی بالیسان و دۆڵی جافهتی
مەسرور بارزانی پەیوەندی بەكۆسرەت رەسوڵەوە دەكات
بافڵ تاڵەبانی: یەكێتی بۆ پاراستنی مافەكانی كورد لەگەڵ گفتوگۆی هەمەلایەنەدایە
بافڵ تاڵهبانی: سهماحهتی سهید عهبدولعهزیز ئهلحهكیم پشتیوانی خهباتی نهتهوایهتیمان بوو
رۆژی پێنجشهممه رێكهوتی 8-4-2021 له شاری هیلسنكی وهفدێكی ناوهندی یهكێتیی نیشتیمانیی كوردستان له فینلاند سهردانی...
هونهرمهند ئهحمهد زههاوی: زۆربهی پهیكهرهكانی من ،له فلكلۆر و كلتوری كوردی سهرچاوه دهگرنهونه&...
هێمن شاعیری مهزنی كورد سهید محهمهد ئهمینی كوڕی سهید حهسهنی شهیخولئیسلامی موكرییهو لهساڵی 1921دا له گوندی “لاچ...