riklam

چێنەر سابیر ئەزیزم بڵاودەکاتەوە

ئەدەب وهونەر 03:23 PM - 2021-04-07
.

.

هونەرمەندی لاو چێنەر سابیر نوێترین بەرهەمی ڤیدیۆ کلیپی خۆی بە ناوی ئەزیزم بڵاو دەکاتەوە کەدەبێتە پێنجەمین بەرهەمی کلیپ کراوی ئەم هونەرمەندە.

چێنەر سابیر لە لێدوانێکدا بە PUKmedia ی راگەیاند: ئەم بەرهەمە نوێیە تێکستی خانمە شاعیر دەریا هەڵەبجەییەو و ئاواز و دابەشکردنی موزیکی خۆمە و کاری کامێرا و دەرهێنانی رەنجدەر سابیرە.

وتیشی: مۆنتاژ و رەنگی دیار مەهدییە و کاری میکس و ماسترینگی پرۆ ستۆدیۆیەو شاڵاو رەزا کاری موزیکی بۆکردوە و لەشاری سلێمانی  وێنە گیراوە.

چێنەر سابیر ساڵی ١٩٨٤ لە شاری سلێمانی لە دایک بوەو هەر لە تەمەنی مناڵیەوە بەشداری خولی فێربونی ئامێرەکانی موزیکی کروەو لە ساڵی ٢٠٠٢ دەستی بە فێربونی ئامێری کەمانچە کردوەو لە ساڵی ٢٠١١ یەکەم بەرهەمی گۆرانی تۆمار کردوە.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket