riklam

فەرمانی راگرتنی بەرنامەی سێ كەناڵی ئاسمانی دەركرا

کوردستان 02:57 PM - 2021-04-07
.

.

بەهۆی بەلاڕیدابردنی کۆمەڵگاو بەکارهێنانی وشەی نەشیاو و زیان گەیاندن بە شیرازەی خێزان وەزارەتی رۆشنبیری سێ بەرنامەی کەناڵەکانی نێت تیڤی و کورد ماکس و کۆڕەک رادەگرێت.

لە نوسراوێکی وەزارەتی رۆشنبیریدا کەبەشی یاسایی وەزارەت دەریکردوەو کۆپیەکی دەست PUKmedia کەوتوە ، کە ئاڕاستەی هەر سێ کەناڵی ئاسمانی نێت تیڤی و کورد ماکس و کۆڕەک کراوە، بەهۆی بەلاڕیدا بردنی کۆمەڵگاو بەکارهێنانی وشەی نەشیاو و دور لە نەریتی کۆمەڵایەتی زیان گەیاندن بە شیرازەی خێزان بەرنامەکانی نێت گرام و نایت شۆو و شۆ مەگەزین رادەگیرێن.

بەپێی نوسراوەکە دەبێت بۆ ماوەی ١ هەفتە هەرسێ بەرنامەکە رادەگیرێت و دواتر پێداچونەوە بە ناوەرەڕۆکی بەرنامەکاندا بکرێت.


PUKmedia تایبەت

169905331_5582545421763335_60987203731642185_n.jpg

169823552_5582545441763333_7610515898905290124_n.jpg

169750800_5582545445096666_6125316681132196201_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket