riklam

مەسرور بارزانی: چاوەڕێی عیراقین شایستەكانی ئەمساڵی هەرێم بنێرێت

کوردستان 01:34 PM - 2021-04-07
.

.

 سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەرێم ئامادەیە هەموو ئەركەكانی بۆ جێبەجێكردنی یاسای بودجە جێبەجێ بكات و هیوادارین عیراقیش پابەند بێت.

ئەمڕۆ 7-4-2021، مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا  رایگەیاند: حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەیە هەموو ئەركەكانی سەر شانی بۆ جێبەجێكردنی یاسای بودجە جێبەجێ بكات و كاری لە پێشینەمان دابینكردنی مووچەی مووچە خۆرانە.

وتیشی: هەرێمی كوردستان پابەندە بە جێبەجێكردنی ئەو ئەركانەی دەكەوێتە سەر شانی، هیوادارین عیراقیش پابەند بێت و چاوەڕێین عیراق شایستەكانی ئەمساڵ بۆ هەرێم بنێرێت.

راشیگەیاند: تێپەڕاندنی بودجە دەستكەوتە بۆ هاووڵاتیانی هەرێم و عیراق و گرنگ جێبەجێ كردنی یاسای بودجەیە نەك تێپەڕاندنی.

سەرۆك وەزیرانی هەرێم وتیشی: داوامان لە وەزارەتە پەیوەندیدارەكان كردووە بۆ جێبەجێكردنی پابەند بوونەكان بە یاسای بودجە و وەفدی هەرێم ئامادەیە جارێكی دیكە سەردانی بەغدا بكاتەوە، هەرچەندە حكومەتی فیدراڵ بۆ مانگی 1 و 2 و 3 هیچ شتێكی بۆ هەرێم دابین نەكردووە.

هاوكات باسی لە مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كرد و رایگەیاند: داوای لە هاووڵاتیان دەكەم مەترسییەكان بە جدی وەربگرن و خۆیان بپارێزن و ڤاكسینی كۆرۆنا بەكاربهێنن، چونكە بەرگری لەشیان لەبەرامبەر ڤایرۆسەكە زیاد دەكات.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket