riklam

هاووڵاتییەك لەسیتەك 70 داری سروشتی دەبڕێتەوە

کوردستان 11:54 AM - 2021-04-07
.

.

بە تۆمەتی بڕینی 70 داری سروشتی ، لە سنوری سیتەك هاووڵاتییەك دەستگیركرا .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەوەی هاووڵاتییەك لە سنوری گوندی گەڕە دێی سەر بە ناحییەی سیتەك هەستابوو بە ڕاماڵین و تەخت كردنی نزیكەی 4 دۆنم  زەوی گشتی و بڕینی 70 داری سروستی، بنكەی پۆلیسی دارستانی سیتەك دەستیانكرد بە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی تۆمەتبار، لە ئەنجامدا توانرا هاووڵاتیەكە بدۆزرێتەوەو دەستگیر بكرێت. 

راشیگەیاند: پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەكە ڕێكخراوە و ڕادەستی دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.

PUKmedia بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket