riklam

هه‌ڵه‌بجه‌.. ئامێرێكی پێشكه‌وتووی چاو دابینده‌كرێت

کوردستان 10:51 AM - 2021-04-07
.

.

له‌درێژه‌ی هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندرووستی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ ئاڕاسته‌ی خزمه‌تكردنی بریندارانی چه‌كی كیمیاوی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی چاره‌سه‌ركردنی بریندارانی چه‌كیمیاوی ئامێریco2ی تایبه‌ت به‌ پشكنینی چاو دانرا.

عیماد فه‌یرۆز به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی چاره‌سه‌ركردنی بریندارانی چه‌كی كیمیاوی له‌لێدوانێكدا به‌ PUKmediaی ڕاگه‌یاند: ئامێره‌كه‌ بۆ پشكنین و هێڵكاری كاری ناوه‌وه‌ی چاو و تۆڕی چاو شه‌به‌كه‌ی چاو به‌كارده‌هێنرێت، كه‌ به‌شێك له‌ بریندارانی چه‌كی كیمیاوی پێویستیان پێیه‌تی، هاوكات تووشبوانی شه‌كره‌ش كه‌ چاویان داده‌به‌زێت.

وتیشی:له‌ ڕابردودا و له‌ نه‌بوونی ئه‌م ئامێره‌دا، برینداران ده‌چوونه‌ سه‌نته‌ره‌ تایبه‌ته‌كان و كولفه‌یان له‌سه‌ر ده‌كه‌وت، ئێستاله‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ی خۆیان بۆیان ده‌كرێت.

نه‌خۆشخانه‌ی چاره‌سه‌ركردنی بریندارانی چه‌كی كیمیاوی له‌ ئێستا و له‌ هه‌رێم ته‌نها نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌ به‌ بریندارانی چه‌كی كیمیاوی و هه‌وڵه‌كان به‌ ئاڕاسته‌ی فره‌ پسپۆڕیكرن و دابینكردنی ئامێری زیاتر بۆی به‌رده‌وامن.

PUKmedia  فه‌رحان حه‌مه‌خان – هه‌ڵه‌بجه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket