riklam

مه‌ریوان.. بوومه‌له‌رزه‌كه‌ برینداری لێكه‌وته‌وه‌

کوردستان 10:02 AM - 2021-04-07
.

.

به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌ چوار كه‌س له‌ قه‌زای مه‌ریوان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بریندار بوون و خانوویه‌ك به‌ ته‌واوه‌تی وێران بووه‌ و زیان به‌ چه‌ند خانوویه‌كی دیكه‌ش گه‌یشتووه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ په‌یام جه‌لالی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی مانگی سووری پارێزگای سنه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ڕایگه‌یاند: بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 5.3 به‌ پله‌ی ڕێخته‌ر شاری مه‌ریوانی گرته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا 4 كه‌س بریندار بوون و له‌ یه‌كێك له‌ گونده‌كان خانوویه‌ك به‌ ته‌واوه‌تی وێران بووه‌ و زیان به‌ چه‌ند خانوویه‌كی دیكه‌ش گه‌یشتووه‌.

 ئێواره‌ی دوێنێ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 5.3 له‌سنووری نێوان هه‌رێمی كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ڕوویدا.

PUKmedia ئاژانسی ئیسنا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket