پەرلەمانی كوردستان سەعات 11 ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دانیشتنی ژمارە (6)ی ئاساییی خولی بەهارە ئەنجام دەدات و تیایدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لە هەرێمی كوردستان دەكات.
بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (6)ی ئاساییی خولی بەهارە رۆژی 2021/4/7
بەرنامەی كار
بەپێی حوكمی ماددەی (5)و بڕگەكانی (یەكەم و دووەم و سێیەم) لەماددەی (16)و بڕگەی (سێیەم) لەماددەی (18)و بڕگەكانی (یەكەم و دووەم و سێیەم و چوارەم و پێنجەم) لەماددەی (20)و ماددەكانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق، دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بڕیاریدا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (6)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لەخولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان لەكاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 2021/4/7، بەم شێوەیە بێت:
یەكەم: خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای (هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لەهەرێمی كوردستان-عێراق) بەپێی حوكمی ماددەكانی (87، 88، 89) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
دووەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پێشنیازەیاساو بڕیارانەی خوارەوە بەپێی حوكمی ماددەكانی (79، 80) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:
1. پێشنیازەیاسای ڕێكخستنی ئامێرەكانی چاودێری لەهەرێمی كوردستان-عێراق.
2. پێشنیازەبڕیاری ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی لەهەرێمی كوردستان-عێراق.
سێیەم: خستنەڕووی بیرۆكەی پەرلەمانتار (مەم بورهان محمد) پەیوەست بە (حكومڕانیی بیرۆكراسی) بەپێی حوكمی خاڵی (2)ی بڕگەی (یەكەم) لەماددەی (49)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق.
PUKmedia راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان