riklam

ئــەمــڕۆ لـە مــێژوودا

جیهان 08:26 AM - 2021-04-07
.

.

رووداوەكان:

332پ.ز: دامەزراندنی شاری ئەسكەندەریەی میسری.

1652: هۆڵەندیەكان ناوچەی (كاب)یان دۆزیەوە لە ئەفریقیا.

1795: مێژووی سەرەتای پشت بەستن بە سیستەمی مەتری لە فەرەنسە و بەكارهێنانی یەكەی پێوانە مەتریەكان وەك مەتر و كیلۆگرام و ئەوانی تر.

1890: كۆتایی هاتنی كارەكانی جۆگەی دەریاچەی (بیوا) لە ئوتسو بۆ رووباری كامو.

1918: هێزەكانی سوپای بەریتانیا پارێزگای (كەركوك)یان داگیركرد بەسەركردایەتی ژەنەڕاڵ (مارشاڵ ویلسن).

1922: یەكەم رووداوی پێكدادانی ئاسمانی لە مێژووی فڕۆكەوانی مەدەنیدا لە نێوان هەردوو فڕۆكەی فەرەنسی و ئینگلیزی لەسەر (بیكاردی) لە باكوری پاریس، هەموو سەرنشینەكان گیانیان لەدەستدا لەگەڵ هەردوو تیمەكەدا كە ژمارەیان 7 كەس بوون.

1939: ئیتالیا هێرشی كردە سەر ئەلبانیا لە سەرەتاكانی جەنگی دووەمی جیهانی.

1947: دامەزراندنی حیزبی بەعسی عەرەبی ئیشتیراكی لە دیمەشق.

1948: دامەزراندنی رێكخراوی تەندروستی جیهان(W.H.O) ، سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان، بۆ بەرگریكردن لە بڵاوبوونەوەی هەموو جۆرە نەخۆشیەك و چارەسەركردن و یارمەتیدانی لێقەوماوان لەجیهاندا.

1952: وڵاتی (كەمبۆدیا) سەربەخۆیی خۆی بەجیابوونەوە لەكۆمەڵەی نیشتمانی فەڕەنسی ڕاگەیاند.

1953: هەڵبژاردنی سویدی (داغ همرشولد) بە ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان.

1956: راگەیاندنی سەربەخۆیی مەغریب لە ئیسپانیا.

1963: راگەیاندنی كۆماری یوگوسلافیای فیدرال، و (جۆزیف بروز تیتۆ) كرا بە سەرۆكی بە درێژایی ژیانی.

1963: مۆركردنی بەڵگەنامەی (الدولە الإتحادیە) لە نێوان ڕژێمەكانی (میسر و سوریا و عێراق) لە قاهیرە، هەر ئەوكاتەش ئاڵای عێراق بەرزكرایەوە كە ( ڕەش و سپی و سوور)و سێ ئەستێرەی ناوەڕاستی بوو.

1969: لەدایكبوونی رەمزی تۆڕی ئینتەرنێت.

1976: لیژنەكانی شۆڕشگێڕی لە لیبا هەستان بە لەسێدارەدانی دەیان خوێندكار لە ناو هەردوو حەرەمی زانكۆی (فاتح) لە تەرابلوس و زانكۆی (قاریونس) لە بنغازی.

1988: دەستپێكردنی ئەنفالی (3) بۆ سەر گەرمیان، تا (20/4/1988).

1988: یەكیەتی سۆڤیەت رایگەیاند كە بەنیازە بكشێتەوە لە ئەفغانستان.

1992: رزگار بوونی سەرۆكی فەلەستینی یاسر عەرەفات لە روودانی تێكشانی فڕۆكەكەی لە بیابانی لیبیا لە كاتی گەردەلولێكی لماویدا، كە رووداوەكە بووە هۆی وەفاتی دوو فڕۆكەوان و ئەندازیارێكی فڕۆكەوانی.

1992: سربیا سەربەخۆیی خۆی لە یوگوسلافیا راگەیاند.

1993: دامەزراندنی پارتی دەیەپە (DEP) لەباكوور بەسەرۆكایەتی بەشار كایە.

1993: كوژرانی عەزیز محمد خۆشناو لەشاری سلێمانی، كە سەرۆكی كارگەی سلێمانی بوو.

1994: سەرەتای كردەی جینۆسایدی بەكۆمەڵ لە رواندا.

1994: كڵێسای سلێمانی قوداسێكی ماتەمینی بەبۆنەی كوژرانی خاتوو لیسی شمیتەوە ئامادەكرد.

1995: سوتاندنی مزگەوت و مەڵبەندی ڕۆشنبیری تورك لەشاری هێنگۆڵی هۆڵەندا.

2003: ڕزگاركردنی شارەدێی دێبەگە.

2003: سەرەتای رۆشتنی هێزەكانی ئەمریكا بۆ ناو بەغدادی پایتەختی عێراق و ئەوەش دوای چەند رۆژێك لە دەسپێكی هەڵمەتی وشكانی و ئاسمانی جەنگی ئەمریكا بۆ سەر عێراق.

2003: هێزەكانی هاوپەیمانان چونە ناو شاری بەغداوە و چەند كۆشكێكی سەدام حسێنیان كۆنترۆڵ كرد.

2004: كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەیەكی ئەمریكی لەفەلوجە.

2004: هاوسەری بەڕێوەبەری لقی هەولێری مانگی سوور لە موسڵ تیرۆركرا.

2005: ناونانی ئیبراهیم جەعفەری بە سەرەك وەزیرانی عێراقی.

2007: لە گوندی بەحزانی سەر بە شارۆچكەی بەعشیقە كچە كوردی تازە موسڵمان بوو (دوعا) بەردباران كراو شەهید كرا.

2008: بەردەوامی كاری توندوتیژی لە شاری (المدینە الكبری) لە میسر بۆ رۆژی دووەم دوای بانگەوازكردن بۆ مانگرتنی گشتی.

2010:زنجیرەیەك لە كاری یاخیبوونی مەدەنی لە قەرقیزستان كە بووە هۆی روودانی كۆدەتای میللی بەسەر سەرۆك (قوربان بێگ باقیف) و بەجێهێشتنی (بیشك)ی پایتەخت، و ئۆپۆزسیۆنیش حوكومەتێكی ئینتیقالی پێكهێنا بە سەرۆكایەتی (روزا ئوتونباییفا) دوای دەست لەكاركێشانەوەی سەرەك وەزیران .

2012: خاتوو (جویس باندا ) سوێندی یاسایی خوارد بۆ بوون بە سەرۆكی مالاوی كە جێگری سەرۆك بوو ئەوەش دوای راگەیاندنی فەرمی وەفاتی سەرۆك (بینجو وا موساریكا).

 

لەدایكبوون:

1770: ویلیام ووردز وورس، شاعیری ئینگلیزی.

1772: شارل فورییە، فەیلەسوفی فەرەنسی.

1889: گبریالا میسترال، ژنە شاعیری تونسی و چیلی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 1945ز.

1915: بیلی هولیدی، ژنە گۆرانیبێژی ئەمریكی.

1922: ئانا ماری شیمل، ژنە رۆژهەڵاتناسی ئەڵمانی.

1928: جیمس گارنەر، ئەكتەری ئەمریكی.

1938: ئیدموند جیرالد براون، سیاسەتمەداری ئەمریكی.

1940: فەیسەڵ نەدا، نوسەری میسری.

1940: ئەمیرە فەوزیە، كچی مەلیكی میسر فاروقی یەكەم.

1944: گیرهارد شرودەر، راوێژكاری ئەڵمانی.

1945: یەحیا فەخەرانی، ئەكتەری میسری.

1954: لویزە حەنون، ژنە سیاسەتمەداری جەزائیری.

1954: جاكی شان، ئەكتەری چینی.

1959: نەجات حسێن، ژنە دەرهێنەری عێراقی.

1961: باسكال ئولمیتا، گۆڵچی تۆپی پێی فەرەنسی.

1964: راسل كرو، ئەكتەری نیوزیلەندی.

1973: ئەمیرە عایدی، ژنە ئەكتەری میسری.

1980: هیشام عەبدولرەحمان، گۆرانیبێژ و راگەیاندكاری سعودی.

1980: ئیمان سەید، ژنە ئەكتەری میسری.

1983: فرانك ریبری، یاریزانی تۆپی پێی فەرەنسی.

 

وەفات:

1498: مەلیك شارلی هەشتەم، مەلیكی فەرەنسە.

1947: هنری فۆرد، تەكنیكاری ئەمریكی و داهێنەری ئۆتۆمبیلی (فۆرد).

1981: ناهیدە شەریف، ژنە ئەكتەری میسری.

 

جەژن و بۆنەكان:

جەژنی نیشتمانی كەمبۆدیا (1975) .

رۆژی تەندروستی جیهانی.

رۆژی ئافرەتان لە مۆزەمبیق.


PUKmedia ئا/ حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket