riklam

گەرمیان .. رێگە بەهاتنە ناوەوەی بەنزینی خراپ نادرێت

کوردستان 12:22 AM - 2021-04-07
.

.

بەڕێوبەرایەتی نەوت و كانزاكانی گەرمیان ئاماری یەك مانگی پشكنینەكانی بۆ هاتنە ناوەوەی بەنزین ئاشکرا دەکات.

یادگارفەتاح بەرێوەبەری نەوت و كانزاكانی گەرمیان،  رایگەیاندوە:  لەمانگی ئازاردا لەتاقیگەی پشكنینی سوتەمەنی پەروێزخان ٢٤٤١ پشكنین بۆ تانكەری بانزین ئەنجامدراوە.

وتیشی، پەنجاو چوارتانكەر نەشیاوبوون ، رێگەش بەداخڵبوونی بەنزینی كوالێتی خراپ نادەین.

بەرێوەبەری نەوت و كانزاكانی گەرمیان ئەوەشی خستەروو، بۆ گەیاندنی گلەیی و تێبینی ھاوڵاتیان لەسەر كوالێتی و جۆری سوتەمەنی لەوێستگەكانی سوتەمەنی ژمارەمۆبایلی بەرێوەبەرایەتیمان دانراوە ھاوڵاتیان دەتوانن لەو رێگەوە پەیوەندیمان پێوەبكەن و بەدواداچوون بۆ داواكارییەكان دەكرێت.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket