riklam

لیژنە بۆ خانەنشینی و پلەبەرزكردنەوەی پێشمەرگە پێكدەهێندرێت

کوردستان 10:53 PM - 2021-04-06
.

.

 ئەندامێكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت ماوەیەكە خانەنشینی لەوەزارەتی پێشمەرگە  وەستێندراوە، ئەمەش وایكروە ئەنجومەنی وەزیران نەتوانێ لەكاتی خۆی بڕیار لە سەر پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەر و كارمەندانی پێشمەرگە بدات، راشیدەگەیەنێت بۆ چارسەركردنی ئەو گرفتانە و چەند تەوەرێكی دیكەی تایبەت بە پێشمەرگە بڕیاردرا  لیژنەیەكی هاوبەش لە نێوان سەرۆكایەتی هەرێم و  پەرلەمان و وەزارەتی پێشمەرگە  پێكبهێندرێ.

باڵانبۆ محەمەد ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان بە PUKmedia ی راگەیاند: ئێمە وەك لیژنەی پێشمەرگە بەدواداچوونمان بۆ پرسی خانەنشینی پێشمەرگە كردوە و بۆمان دەركەوتووە كە وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر بنەمای بڕیارێكی سەرۆكی هەرێم كە لە ساڵی 2014 لە كاتی شەڕی داعش دەرچووە، پرۆسەی خانەنشینی پێشمەرگە وەستاوە، ئێستاش دەكرێ بەبڕیارێكی دیكەی سەرۆكایەتی هەرێم ئەو پرۆسەیە دەستپێبكاتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: بۆئەو مەبەستە گفتوگۆمان لەگەڵ سەرۆكایەتی هەرێم كردووە و ئەوانیش ئامادەییان نیشانداوە بۆ هەر  كارێك لەسەر شانی ئەوان بێت،  هەر بۆئەو ئەو مەبەستە بڕیاردرا لیژنەیەك لە نێوان سەرۆكایەتی هەرێم و  لیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمان و وەزارەتی پێشمەرگە بۆ چارەسەركردنی ئە و بابەتە پێكبهێنرێ و لەسەر بنەمای یاسای خانەنشینی پێشمەرگە ژمارە38ی ساڵی 2007ی پەرلەمانی كوردستان خانەشنشین دەستپێبكاتەوە.

باڵانبۆ محەمەد ئاماژەی بەوەشكرد: لەمیانی گفتوگۆكانمان لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانیش پێیانراگەیاندین كە وەستانی خانەنشینی پێشمەرگە بۆتە رێگر لەبەردەم پرۆسەی پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەران و كارمەندانی پێشمەرگە، كە لەكاتی ئێستا حەوت خشتەی پلە بەرزكردنەوەی ئامادەیە و جێبەجێ نەكراوە،  ئەوانیش دووخشتەی  2018 و دووخشتەی 2019 و دووخشتەی 2020 لەگەڵ خشتەی مانگی سێ 2021،

ئەو ئەندامەی لیژنەی پێشمەرگە روونیشیكردەوە:  لە سستەمی سەربازی چوار قۆناغ هەیە، ئەوانیش( دامەزران- پلە بەرزكردنەوە - گواستنەوە – خانەنشینی)،  ئەگەر یەكێك لەو  قۆناغانە بوەستێ یان رابگیرێ،  پاڵەپەستۆ دروستدەبێت‌و ناتوانی قۆناغەكان دیكە جێبەجێ بكەی،  بۆنموونە ئەگەر خانەنشینی  بوەستێنی  ناتوانی پلەبەرزبكرێتەووە و ئاڵوگۆڕ بە فەرماندەكان بكرێت، بەهەمانشێوە ئەگەر خانەنشینی نەبوو ناتوانی كەسی  تر دابمەزرێنی.

PUKmedia تەها عەبدوڵڵا-هەولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket