لە میانی بەسەركردنەوەی ژمارەیەك زانكۆی تایبەت لە شاری دهۆك، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: خوێندنی تایبەت یەكێكە لە كۆڵەكە گرنگەكانی كەرتی خوێندنی باڵا و لە پرۆسەی پێگەیاندنی رۆڵەكانمان و بنیادنانی توانا مرۆییەكان بەشداری كارا دەكەن، بۆیە دەبێت كار و چالاكییەكانیان لەسەر بنەمای پاراستن و گەشەپێدانی كواڵێتی خوێندن و پەرەپێدانی توێژینەوەی زانستی و پاراستنی بەهاكانی خوێندن و فێربون بێت.دهۆك - هەرێمی كوردستان – عێراق ئەمڕۆ سێشەمە ڕێكەوتی (2021/4/6) د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەجیا سەردانی هەریەك لە زانكۆی نەورۆزو زانكۆی جیهانی لە شاری دهۆك كردو لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆكان بەجیا كۆبۆوە.لە وتەیەكدا وەزیری خوێندنی باڵا جەختی كردەوە خوێندنی تایبەت و زانكۆ تایبەتەكان لە هەرێمی كوردستان كۆڵەكەیەكی گرنگن لەپرۆسەی پێگەیاندنی ڕۆڵەكانمان و بنیادنانی توانا مرۆیەكان، بۆ ئەمەش وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە كابینەی نۆیەم بەگرنگیەوە لە ڕۆڵی زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان دەڕوانێت و هاوكار و هەماهەنگیانە. هەر بۆیە جەختدەكەینەوە لەسەر پاراستن و گەشەپێدانی كوالێتی خوێندن و توێژینەوەی زانستی لەم زانكۆیانەو پاراستنی بەهاكانی خوێندن و فێربون.وتیشی: پێویستە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان ببنە سەرچاوەی پاراستنی ڕەسانایەتی و بەهاكانی پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی كوردستان، بەشێوەیەك خوێندن و بەدەستهێنانی بڕوانامەی زانستی لەم زانكۆیانە دەبێت لەسەر بنەمای كوالێتی و بنیادنانی كارامەیی و پەرەپێدانی توانای داهێنان و كارسازی بێت بۆ دەرچوان و ناوەرۆكی پرۆگرامەكانی خوێندنیش ڕەنگدانەوەی پێداویستیەكان و ئامادەكردنی گەنجان و لاوان بێت بۆ بازاڕی كاری كوردستان. بۆیە لەگەڵ ئەوەی زانكۆ تایبەتەكان مافی پشتیوانیان هەیە، لە هەمان كاتیشدا پێویستە ئەركەكانی سەرشانی خۆیان بە گیانی لێپرسراویەتیەوە جێبەجێ بكەن.هەر لەوتەكەیدا د. ئارام محمد قادر دوپاتیكردەوە: زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان دەبێت ڕەچاوی بارودۆخی دارایی و ئابوری خەڵكی هەرێمەكەمان بكەن و لەڕوی كرێی خوێندنەوە كار ئاسانی بۆ خوێندكاران و قوتابیان و خانەوادەكانیان بكەن، بۆ ئەوەی بتوانین دەرفەتی زیاتر و فراوانتر بۆ گەنجان و لاوان بڕەخسێنین و درێژە بەخوێندنی بەرایی بدەن و گرفتی دارایی نەبێتە هۆی لەدەستدانی ماف و هەلی خوێندنیان.هەر لەمیانی كۆبونەوەی لەگەڵ زانكۆ تایبەتەكانی سنوری پارێزگای دهۆك، وەزیری خوێندنی باڵا جەختی كردەوە، هێندەی لەتواناماندا بێت هەوڵ دەدەین دەرفەتی خوێندن و فێربون لەسەر بنەمای یەكسانی و دادپەروەری بۆ گەنجانی وڵاتەكەمان دروست بكەین، یارمەتیدەر دەبین بۆ تۆخكردەنەوەی ئینتمای نیشتمانی و گەنجەكانمان لە وڵاتی خۆمان بە خەون و خولیاكانیان شاد دەبن و سەرمایەی نیشتمانیشمان لەناوخۆمان بەكاردەهێنین و هەلی فێربون و خوێندنی یەكسان و دادپەروەر بۆ گەنجانی وڵاتەكەمان دەستەبەردەكەین.لە كۆتایشدا د. ئارام محمد قادر ڕایگەیاند: وەزارەتەكەمان لەگەڵ زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان پرۆژەی هاوبەشی هەبوە و داواتان لێدەكەین بیر لە پرۆژەی تازەو ستراتیژی بۆ پەرەپێدانی ئاست و كوالێتی خوێندن بكەنەوە، هەروەك وتیشی: زانكۆ تایبەتەكان دەبێت بەوریایی مامەڵە لەگەڵ پرۆسەی خوێندن و كوالێتیەكەی بكەن، بەجۆرێك هێندە بەهاكەی بەرز بێت كە پەرە بەكارامەییەكان بدات، و زانكۆكانتان نەبێتە شوێنی بەخشینی بڕوانامەی بێ ناوەرۆك. چونكە ئەو جۆرە بڕوانامانە دەبنە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی و هەڵوەرینی بەهاكان و ئایندەی ولستەكەمان دەخاتە مەترسییەوە.لەلایەن خۆشیانەوە سەرۆك و ئەندامان ئەنجومەنی زانكۆی جیهان – دهۆك و زانكۆی نەورۆز، جەختیان لەسەر جێبەجێكردنی بڕیارو راسپاردەكانی وەزارەت و هاوكارییەكان كردەوە بۆ پەرەپێدانی كارەكانیان لە چوارچێوەی بەرزكردنەوەی كوالێتی خوێندن و ئاستی زانكۆ تایبەتەكان.
PUKmedia راگەیاندنی خوێندنی باڵا
بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی لەهەولێر پێشوازیكرد لە دەیڤد براونشتاین،جێگری نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سووریا
سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە
خانهقین.. پهرده لهسهر تابلۆی شهھیدانی ھهڵۆی سور لادرا
كۆڕێ، ئهو داستانهی بهرگریی یهكێتی بهدهستیهێنا
رۆژی كهوتنی بتهكه
بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت
21 ساڵ بهسهر كۆچی دوایی برایم ئهحمهد تێدهپهڕێت
سهرۆك کۆمار نامهیهكی له قهداسهتی پاپا فرانسیس پێگهیشت
شۆڕهژنی شۆڕش
چەمكی هۆشیاری سیاسی
ژهھربارانكردنی بالیسان و دۆڵی جافهتی
مەسرور بارزانی پەیوەندی بەكۆسرەت رەسوڵەوە دەكات
بافڵ تاڵەبانی: یەكێتی بۆ پاراستنی مافەكانی كورد لەگەڵ گفتوگۆی هەمەلایەنەدایە
بافڵ تاڵهبانی: سهماحهتی سهید عهبدولعهزیز ئهلحهكیم پشتیوانی خهباتی نهتهوایهتیمان بوو
رۆژی پێنجشهممه رێكهوتی 8-4-2021 له شاری هیلسنكی وهفدێكی ناوهندی یهكێتیی نیشتیمانیی كوردستان له فینلاند سهردانی...
هونهرمهند ئهحمهد زههاوی: زۆربهی پهیكهرهكانی من ،له فلكلۆر و كلتوری كوردی سهرچاوه دهگرنهونه&...
هێمن شاعیری مهزنی كورد سهید محهمهد ئهمینی كوڕی سهید حهسهنی شهیخولئیسلامی موكرییهو لهساڵی 1921دا له گوندی “لاچ...