لە ساڵیادی بوونی سەرۆك مام جەلال بە سەرۆك كۆماری عیراق، خاتوو گەلاوێژ پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، مام جەلال پیاوی رۆژی تەنگانەی كورد و پیاوی ئەركە زۆر قورس و زەحمەتەكانی عێراق بوو.
دەقی پەیامەكە:
مام، پیاوی رۆژی تەنگانەی كورد و پیاوی ئەركە زۆر قورس و زەحمەتەكانی عێراق شازدە ساڵ لەمەوبەر و بۆ یەكەمجار لە مێژووی پڕ لە تێكۆشانی نەتەوەی كورد و لەمێژووی دوور و نزیكی عێراقدا، كوردێكی قاڵبووی شێوازەكانی خەباتی رێكخراوەیی و پێشمەرگایەتی و سیاسی و دیپلۆماسی، دەبێتە سەرۆك كۆمارێكی هەڵبژێردراوی وڵاتێكی پڕ لە ئاشووبی دوای جەنگی رزگاریی و رووخاندنی دیكتاتۆریەت، ئەویش جەنابی مام جەلال بوو.مام جەلال، بە رەچاوكردنی ئەو پاشخانە زۆر دەوڵەمەندەی كە لە پەیوەندییە ناوخۆیی و دەرەكی و هەروەها دانایی و قورسایی خۆی وەك كەسایەتییەكی كاریزمی هەیبوو، سەركەوتوانە جڵەوی ئیدارەدانی وڵاتێكی وەرگرت كە جگەلەوەی وێرانەیەكی جێماوی "پرۆسەی ئازادیی" بوو لەهەمانكاتدا شەڕ و ململانێی تایەفی و ئیتنی و ...هتد هەموو پێكهاتەكانی لەیەكتر كردبووە دوژمن، ئا لەو رۆژگارەدا مام شانی بەشەوكەتی خۆیی دایە بەر باری گلاوی وڵات و بووە نوێنەرێكی راستەقینەی هەموو پێكهاتەكان.مام، پیاوی رۆژی تەنگانەی كورد و كوردستان و پیاوی ئەركە زۆر قورس و زەحمەتەكانی عێراق و عێراقییەكان، رۆڵێكی ئەوەندە جوامێرانەی گێڕا كە تاهەتایە هەموو كورد و عێراقییەك شانازیی پێوە بكات. ئەوە مامی كوردان بوو كە بە لێوەشاوەیی سیاسی و پشوودرێژیی دیپلۆماسیی، توانی عێراقێكی هەلاهەلای جەنگە زۆر و زەوەندەكان بكاتەوە دەوڵەتێكی حساب بۆكراو و بیخاتەوە سەر رێچكەی گەڕانەوە بۆ كایە ئیقلیمی و جیهانی و نێودەوڵەتییەكان. لەمڕۆژەدا، دەیان و بگرە سەدان وتەی گەورە لێپرسراوانی كورد و عێراق و ناوچەكە و جیهانمان بیردەكەوێتەوە كە چۆن ستایشی ماوەی سەرۆكایەتی مام جەلال دەكەن. بۆیە ئەگەر "پرۆسەی ئازادكردنی عێراق" خاڵێكی وەرچەرخانی مێژووی نوێی عێراق بێت، ئەوا بەدڵنییەوە ماوەی سەرۆكایەتی مام-یش، ماوەیەكی پرشنگداری مێژووی عێراقە.لەم یادە بەشكۆیەدا هەر ئەوەندەمان بۆ دەكرێت دەستبەسنگ بۆ گەورەیی جەنابی مام بوەستین و بەچاوی پڕ ئەسرین و دڵی پڕ لەخەمەوە، سڵاوی گەرمی دەروونی پاكمان بۆ گیانی پاكی ئەو كەسایەتییە بنێرین كە لێوەشاوەیی خۆیی، وەك كوردێك، لە ئیدارەدانی رۆژە سەخت و دژوارەكانی وڵاتێكی خاپووری دوای جەنگەكاندا، بۆ دۆست و دوژمن سەلماند. گەلاوێژ
PUKmedia
سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە
خانهقین.. پهرده لهسهر تابلۆی شهھیدانی ھهڵۆی سور لادرا
كۆڕێ، ئهو داستانهی بهرگریی یهكێتی بهدهستیهێنا
رۆژی كهوتنی بتهكه
بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت
21 ساڵ بهسهر كۆچی دوایی برایم ئهحمهد تێدهپهڕێت
سهرۆك کۆمار نامهیهكی له قهداسهتی پاپا فرانسیس پێگهیشت
16 ساڵ پێش ئێستا بۆ یەكەمینجار پێشمەرگەیەك بوو بەسەرۆك كۆمار
قادر عەزیز:یەكێتی داستانی كۆڕێی یەكلایكردەوەو لەئەزمەڕیش رژێمی وەستاند
یاداشتی شهڕ له شهڕهكهی كۆڕێدا
كۆبوونەوە
بافڵ تاڵەبانی بۆ ئێزیدییەكان: پاڵپشت و هاوكارتانم
مەڵبەندی دهۆك: ئێزدییەكان لەسەر بیروباوەڕیان قوربانی زۆریانداوە
لاهور شێخ جەنگی: چوارشەممەی سۆر ببێتە ئارامی بۆ هەموان
رۆژی پێنجشهممه رێكهوتی 8-4-2021 له شاری هیلسنكی وهفدێكی ناوهندی یهكێتیی نیشتیمانیی كوردستان له فینلاند سهردانی...
هونهرمهند ئهحمهد زههاوی: زۆربهی پهیكهرهكانی من ،له فلكلۆر و كلتوری كوردی سهرچاوه دهگرنهونه&...
چهمكی ئهنفال...
ئهنفال وشهیهكی عهرهبییه...