riklam

كارمه‌نده‌ ونبووه‌كه‌ی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ڵه‌بجه‌ دۆزرایه‌وه‌

کوردستان 07:19 PM - 2021-04-06
.

.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور كه‌ وێنه‌ی بۆ PUKmedia نێردراوه‌، هاتووه‌ كارمه‌نده‌كه‌ی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ چه‌ند ڕۆژێك دیار نه‌مابوو له‌بازگه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌ ده‌ستگیر كرا كه‌ به‌ ئه‌نقه‌ست خۆی ون كردبوو.

ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور
بۆبه‌ڕیزان  / سه‌رجه‌م ده‌ستگاكانی ڕاگه‌یاندن
بابه‌ت / ڕونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌و كارمه‌نده‌ی پۆلیسی هاتووچۆیه‌ی كه‌چه‌ند ڕۆژێكه‌ دیار نه‌ماوه‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هه‌واڵی دیار نه‌مانی كارمه‌ندێكی پۆلیسی هاتوچۆی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای هه‌وڵه‌بجه‌ به‌ناوی (سلاح حمه‌كریم حمه‌غریب)له‌ بنكه‌ی هاتووچۆی بیاره‌ ده‌وامی كردووه‌ بلاو كرایه‌وه‌ .
 پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن به‌شی بازگه‌كانی به‌ریوه‌به‌رایه‌تیمان له‌ بازگه‌ی خورماڵ له‌كاتی هاتوچۆیدا ده‌ستگیر كراو دوای لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ ناوبراو به‌ئه‌نقه‌ست خۆی ونكردووه‌ هۆكاره‌كه‌شی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ . بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌فه‌رمانی دادوه‌ر ته‌سلیم به‌ بنكه‌ی پۆلیسی بیاره‌ ده‌كرێته‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌ڕاوی ونبونی له‌وێ بۆ كراوه‌ته‌وه‌.

له‌گه‌ڵ ڕیزماندا

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket