riklam

بومه‌له‌رزه‌یه‌ك سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌هه‌ژێنێت

کوردستان 06:16 PM - 2021-04-06
.

.

 ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 6-4-2021، بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به‌ گوڕی 5.3 پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر  پارێزگای سلێمانی و ده‌وروبه‌ری هه‌ژاند.

ناوه‌ندی بومه‌له‌رزه‌ی ئێران رایگه‌یاند: بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 5.3 پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر سنووری نێوان هه‌رێمی كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان روویداوه‌و چه‌قی بومه‌له‌رزه‌كه‌ش پێنجوێن بووه‌.

راشیگه‌یاندووه‌، بومه‌له‌رزه‌كه‌ شاره‌كانی مه‌ریوان و سه‌رده‌شت و سه‌قزو بۆكان و تیكاب و دیوانده‌ره‌ی هه‌ژاندووه‌و چه‌قی بومه‌له‌رزه‌كه‌ش 24 كیلۆمه‌تر له‌ سه‌نته‌ری شاری مه‌ریوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه‌ دووربووه‌و بومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌شاری سلێمانی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر  هه‌ستی پێكراوه‌.

 تائێستا زیانه‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ نه‌زانراوه‌ .

 PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket