riklam

كۆسره‌ت ره‌سوڵ: مام جه‌لال كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو عیراقیه‌كان بوو

ی.ن.ک‌‌ 06:15 PM - 2021-04-06
.

.

له‌ ساڵیادی بوونی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌ سه‌رۆك كۆماری عیراق، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، په‌یامێكی به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

 له‌ ساڵیادی بوونی مام به‌ سه‌رۆك كۆمار
ئه‌مڕۆ شانزه‌ ساڵ تێپه‌ڕده‌بێ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی مام جه‌لال به‌ سه‌رۆك كۆماری عیراق، ئه‌و ڕۆژه‌ی له‌ كه‌شێكی دیموكراسی و له‌دوای رووخانی ڕژێمی به‌عس سه‌ركرده‌یه‌كی كورد بوو به‌ یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری كورد له‌مێژوودا.

له‌م یاده‌دا، له‌و ڕۆژه‌ی كه‌ مام جه‌لالی هه‌موو كورد، ئه‌و مام جه‌لاله‌ی كه‌ لێبووردنی به‌عس ته‌نهاو ته‌نها ئه‌وی نه‌گرته‌وه‌، بوو به‌ سه‌رۆك كۆماری عیراق و له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو عێراقییه‌كان بوو، ستراتیژو پلانی عیراقێكی دیموكراسی و فیدرالی و پێكه‌وه‌ژیانی به‌بێ جیاوازی داڕشتبوو و كاری بۆ ده‌كرد، خه‌ونی بوو عیراقی دوای رووخانی ڕژێمی به‌عس عیراقێكی دیموكرات و فیدرال بێ و هه‌موو عیراقییه‌كان له‌ سایه‌ی بحه‌سێنه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ كه‌ ساڵیادی ئه‌م ڕووداوه‌ گرنگه‌ مێژوویه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌، له‌ كوردستان و عیراق له‌هه‌موو كات زیاتر پێویستمان به‌ حیكمه‌ت و سیاسه‌ته‌كانی مام جه‌لال هه‌یه‌و پێویسته‌ هه‌موو هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ كۆببنه‌وه‌و چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كان بكه‌ن و كوردستان و عیراق بگێڕینه‌وه‌ سه‌ر ئه‌و ڕێچكه‌ ڕاسته‌ی كه‌ مام جه‌لال و هه‌ڤاڵه‌كانی خه‌باتمان بۆی كرد.

٦ی نیسان، ساڵڕۆژی هه‌ڵبژاردنی مام جه‌لال به‌ سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌ ده‌رفه‌ت ده‌زانم بڵێم: ئه‌و ڕۆژه‌ بۆ هه‌موو كوردێك مایه‌ی شانازییه‌، بۆ من وه‌ك هاوڕێ و هاوخه‌باتێك مایه‌ی شانازییه‌كی گه‌وره‌ بوو كه‌دوای ساڵانێكی زۆر له‌ خه‌بات مام جه‌لالی براو هه‌ڤاڵی خۆم له‌سه‌ر كورسی سه‌رۆك كۆمار بینی، ئه‌و مام جه‌لاله‌ی له‌ ئه‌شكه‌وت و گوندو دێهاته‌كانی كوردستان خه‌باتی نهێنی ده‌كردو ده‌جه‌نگاین له‌پێناو ئازادی و دیموكراسی و ڕزگاركردنی عێراق له‌ حوكمی دیكتاتۆری، دواجار مام جه‌لال بوو به‌ سه‌ره‌ڕمی ئه‌و ئازادییه‌و یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری كوردیش بوو ناوی چووه‌ مێژووی بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق و ڕزگاركردنی كوردستان.

كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket