riklam

په‌رله‌مان یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌كات

عیراق 06:02 PM - 2021-04-06
.

.

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 6ی نیسانی 2021، پرۆژه‌ی یاسای بودجه‌ی گشتی 2021ی ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كرد.

رۆژنامه‌ی سه‌باحی ره‌سمی عیراق له‌زاری به‌شیر حه‌داد، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021ی ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كردووه‌ به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی.

جێی ئاماژه‌یه‌، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌له‌مانی عیراق له‌چل وشه‌شه‌مین دانیشتنی خۆیدا كه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌رواری 31/3/2021 ئه‌نجامیدا به‌ئاماده‌بوونی 215 په‌رله‌مانتار، ده‌نگی به‌ پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی 2021 داو په‌سه‌ندی كرد.

به‌گوێره‌ی پرۆژه‌ یاساكه‌، سه‌رجه‌م خه‌رجییه‌كان به‌ 129 تریلیۆن دینار خه‌مڵێنراوه‌و تێكڕای كورتهێنانیش گه‌یشتۆته‌ 28 تریلیۆن و 700 ملیار دینار (19 ملیار و 79 ملیۆن دۆلار)، هه‌روه‌ها تێكڕای بڕی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتیشی دیاریكردووه‌و رۆژانه‌ 3ملیۆن و 250هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده‌ ده‌كرێت، 250 هه‌زار به‌رمیلیان له‌كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ هه‌نارده‌ ده‌كرێت، 45 دۆلار بۆ نرخی هه‌ر به‌رمیلێك ده‌ستنیشانكراوه‌، هه‌ر له‌ناو پرۆژه‌ یاساكه‌دا، نرخی یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی به‌ 1450 دینار جێگیركراوه‌.

PUKmedia    به‌دواداچوون

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket