riklam

رۆژئاوای كوردستان.. 6 تیرۆرست ده‌ستگیر ده‌كرێن

کوردستان 05:32 PM - 2021-04-06
.

.

هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر له‌رۆژئاوای كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 6ی نیسانی 2021 له‌میانی ئۆپراسیۆنێكی ئه‌منیدا 6 تیرۆرستی داعشیان له‌كه‌مپی هۆل ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ دوانیان ژن بوون و كاریان بۆ دیوانی حه‌سبه‌ كردووه‌ له‌ناو كه‌مپی هۆل.

به‌گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسانی ئه‌منیی، له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌وه‌، یه‌كینه‌كانی دژه‌ تیرۆر(YAT) و هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر (HAT)، 4 ئۆپراسیۆنی ئه‌منییان له‌كه‌مپی هۆل، كه‌ به‌دووری 45 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته‌ رۆژهه‌ڵاتی شاری حه‌سه‌كه‌وه‌، ئه‌نجامداوه‌و ئۆپراسیۆنه‌كانیش پاڵپشت بوون  به‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستی لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كان كه‌وتوون، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ده‌ستگیراوانه‌ی كه‌ له‌رۆژانی رابردوودا له‌میانی هه‌ڵمه‌تی مرۆیی و ئاسایشدا ده‌ستگیركرابوون.
له‌ده‌رئه‌نجامی ئۆپراسیۆنه‌كاندا، 6 تیرۆرست ده‌ستگیركراون كه‌عیراقی و سوورین و دوانیش له‌ده‌ستگیركراوه‌كان ژن بوون و سه‌ر به‌تاقمی تیرۆرستی داعش بوون.

هه‌ر به‌گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسانی ئه‌منیی، سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوه‌كان ناویان له‌لای ده‌زگا ئه‌منییه‌كان هاتووه‌و ئه‌ندامی شانه‌كانی داعش بوون له‌ناو كه‌مپه‌كه‌دا.

سه‌باره‌ت به‌دوو ژنه‌ ده‌ستگیراوه‌كه‌ش، به‌رپرسانی ئه‌منیی ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌ كه‌ ناوی خوازراویان هه‌بووه‌و به‌ناوی ئوم به‌را و ئوم محه‌مه‌د خۆیان ناساندووه‌و كاریان بۆ دیوانی حه‌سبه‌ له‌ناو كه‌مپی هۆل كردووه‌و هاوكاری و یارمه‌تی تیرۆرستانیان داوه‌.

PUKmedia به‌دواداچوون

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket