riklam

ورمێ.. سێ هه‌زار و 813 كه‌س به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

کوردستان 05:17 PM - 2021-04-06
.

.

سه‌رۆكی زانكۆی پزیشكی ورمێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت له‌ 24 سه‌عاتی ڕابردوودا 888 كه‌س له‌و پارێزگایه‌ تووشی كۆرۆنا بوون.

جه‌واد ئاقازاده‌ سه‌رۆكی زانكۆی پزیشكی ورمێ ڕایگه‌یاند: له‌ 24 سه‌عاتی ڕابردوودا 888 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 5 تووشبووش مردوون.

 سه‌رۆكی زانكۆی پزیشكی ورمێ ڕاشیگه‌یاند:له‌ سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای كۆرۆنا تا ئێستا 127 هه‌زار و 405 كه‌س له‌و پارێزگایه‌ تووشی كۆرۆنا بوون و 3 هه‌زار و 813 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ 811 تووشبوو له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌ له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدان كه‌ 184 تووشبوو باری ته‌ندروستیان ناجیگیره‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket