riklam

نێجیریا.. زیاتر له‌ 1800 به‌ندكراو هه‌ڵدێن

جیهان 05:02 PM - 2021-04-06
.

.

زیاتر له‌ 1800 به‌ندكراو له‌ یه‌كێك له‌ گرتووخانه‌كانی نێجیریا هه‌ڵدێن و چه‌ند به‌ندكراوێكیش دووباره‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ گرتووخانه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاژانسی بی بی سی بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر گرتووخانه‌یه‌ك له‌ باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی نێجیریا و له‌ ئه‌نجامدا هه‌زار و 844 به‌ندكراو له‌ گرتووخانه‌كه‌ هه‌ڵدێن.

سه‌رچاوه‌كه‌ باسی له‌وه‌شكردووه‌ كه‌ 35 به‌ندكراوه‌ هه‌ڵنایه‌ن و ده‌مێنه‌وه‌ و 6 به‌ندكراوی هه‌ڵاتوو ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ گرتووخانه‌كه‌.  

محه‌مه‌د بوهاری سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ به‌ هه‌نگاوێكی تیرۆریستی ده‌زانێت و داوا ده‌كات كه‌ به‌ندكراوه‌كان دووباره‌ ده‌ستگیر بكرێنه‌وه‌.


PUKmedia  ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket