له‌هه‌نگاوێكدا بۆ خزمه‌تكردنی كه‌ركوك و پاككردنه‌وه‌ی شاره‌كه له‌خۆڵ و خاشاك دوای ئه‌وه‌ی به‌غدا بودجه‌ی پاككردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی كه‌ركوكی له‌ملیارێك و دوو سه‌د ملیۆن دیناره‌وه بۆ 200 سه‌د ملیۆن دینار كه‌م كردبۆوه و له‌هه‌وڵێكی نوێ‌دا و به‌هه‌وڵی په‌رله‌مانتارانی كه‌ركوك كێشه‌ی ته‌رخانكردنی بودجه بۆ پاككردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك له‌كه‌ركوك چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
رێبوار ته‌ها په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: له‌په‌رله‌مانی عیراق برگه‌یه‌كمان له‌یاسای بودجه‌ی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2021 زیادكردوه به‌پێی ئه‌و برگه‌یه كێشه‌ی نه‌بونی بودجه بۆ پاككردنه‌وه‌ی شاری كه‌ركوك له‌خۆڵ و خاشاك چاره‌سه‌ر ده‌بێت .
رێبوار ته‌ها وتیشی: له ساڵانی رابردوو ده‌بوو بودجه‌ی پاكردنه‌وه بۆ كه‌ركوك له‌به‌غداده‌وه بۆ پاكردنه‌وه‌ی كه‌ركوك ته‌رخان بكرێت له‌رێی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و داراییه‌وه و پارێزگای كه‌ركوك ده‌سه‌ڵاتی نه‌بوو بدكه‌بودجه بۆ ئه‌و بواره ته‌رخان بكات.رێبوار ته‌ها وتیشی وه‌كو په‌رله‌مانتارانی كه‌ركوك له‌پێكهاته جیاوازه‌كان كۆده‌نگبوین كه‌پێویسته ده‌سه‌ڵات بۆ كه‌ركوك بگه‌رێته‌وه كه‌بودجه بۆ ئه‌و سێكته‌ره دابنرێت كه‌سێكته‌رێكی گرنگه و په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به‌ژیانی خه‌ڵكی كه‌ركوكه‌وه‌یه.
وتیشی: له‌و پێناوه‌دا له‌یاسای بودجه وه‌كو په‌رله‌مانتارانی كه‌ركوك برگه‌یه‌كمان زیادكردوه كه‌ئیداره‌ی كه‌ركوك ده‌توانێت له‌و پارانه‌ی كه‌له‌به‌رده‌ستیدایه پاره بۆ پاككردنه‌وه‌ی كه‌ركوك ته‌رخان بكات.په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی عیراق وتیشی لێره به‌دواوه گله‌ییمان له‌سه‌ر به‌غدا نامێنێت و ئه‌ركی ئیداره‌ی كه‌ركوكه بودجه بۆ پاككردنه‌وه‌ی كه‌ركوك ته‌رخان بكات به‌بێ گه‌رانه‌وه بۆ به‌غدا.
رێبوار ته‌ها وتیشی:پشتیوانیكردنمان له‌و خاڵه له‌په‌رله‌مانی عیراق به‌مانای پشتیوانیمان نایات بۆ ئیداره‌ی كه‌ركوك چونكه پێشتریش وتومانه كه‌ئیداره‌ی كه‌ركوك ئیداره‌یه‌كی نادادپه‌روه‌ر و گه‌نده‌ڵه و پاره‌ی شاره‌كه‌ی به‌هه‌ده‌رداوه.
هه‌روه‌ها وتی له‌مه‌ودوا ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی كه‌ركوك كاری پێویست بۆ پاككردنه‌وه‌ی كه‌ركوك نه‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر دروست ده‌كه‌ین.
PUKmedia