riklam

كه‌ركوك.. هه‌ڵمه‌تێكی خوێن به‌خشین به‌رێوه‌چوو

کوردستان 04:42 PM - 2021-04-06
.

.

له‌پارێزگای كه‌ركوك ئاماره‌كانی توشبون به‌كۆرۆنا رۆژ له‌دوای رۆژ روو له‌هه‌ڵكشانه‌ و رۆژانه‌ نزیكه‌ی 200 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بن  و ته‌ندروستی كه‌ركوك ده‌ڵێت به‌هۆی هه‌ڵشانی حاڵه‌ته‌كانه‌وه‌ 42 حاڵه‌تی مه‌ترسیدار به‌و ڤایرۆسه‌ هه‌یه‌ كه‌پێویستیان به‌چاره‌سه‌ری ورد هه‌یه‌ .

له‌و باره‌یه‌وه‌ د.سه‌باح نامیق سه‌رۆكی هۆبه‌ی ته‌ندروستی گشتی له‌فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا حاڵه‌ته‌كانی توشبون به‌كۆرۆنا له‌كه‌ركوك به‌به‌راورد به‌چه‌ند مانگی رابردوو زیادیكردوه‌.

راشیگه‌یاند: ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له‌كه‌ركوك له‌سه‌ره‌تاوه‌ تائێستا 38هه‌زار حاڵه‌تی توشبونی تێپه‌راندوه‌.رونیشی كرده‌وه‌ له‌ئێستادا رۆژانه‌ له‌نێوان 150-200 حاڵه‌تی توشبون به‌كۆرۆنا له‌كه‌ركوك تۆمار ده‌كه‌ین كه‌به‌شی زۆریان باریان جێگیره‌ و پێویست به‌داخڵبوون به‌نه‌خۆشخانه‌ ناكات، به‌ڵام هه‌شیانه‌ ره‌وشی ناجێگیره‌ و ده‌بێت داخڵ بكرێت.

وتیشی: له‌ئێستادا 42 حاڵه‌تی توشبونی مه‌ترسیدار هه‌یه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌ی شیفا 14 داخڵكراون و باریان ناجێگیره‌.له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ د.ئه‌حمه‌د مه‌تر به‌رێوه‌به‌ری بانكی خوێنی كه‌ركوك پێی راگه‌یاندین بۆ فریاكه‌وتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌باریان ناجیگیره‌ به‌هۆی كۆرۆناوه‌ رۆژی 6/4/2021 فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك له‌رێی ئێمه‌وه‌ هه‌ڵمه‌تێكی كۆكردنه‌وه‌ی خوێنی له‌كه‌ركوك ئه‌نجامدا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ ئامانجی خۆی پێكاوه‌و توانراوه‌ خوێن و پلازما بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ دابینبكرێت كه‌به‌هۆی كۆرۆناوه‌ باری ته‌ندروستییان ناجێگیره‌.راشیگه‌یاند دای هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ خوێن و پلازماكه‌شمان ره‌وانه‌ی به‌شی بانكی خوێن له‌نه‌خۆشخانه‌ی شیفا14 كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی پێویستی بۆ نه‌خۆشه‌كان به‌كاربهێنرێت.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket