riklam

سه‌رۆك کۆمار نامه‌یه‌كی له‌ قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێگه‌یشت

عیراق 04:36 PM - 2021-04-06
.

.

د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 6-4-2021 له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیكرد له‌ میتجا لسكوفار، باڵیۆزی ده‌وڵه‌تی ڤاتیكان له‌ عیراق.

له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا، باڵیۆزی ڤاتیكان سڵاوی تایبه‌تی قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیسی گه‌یانده‌ سه‌رۆك به‌رهه‌م، ھاوكات باڵیۆزی ڤاتیكان نامه‌یه‌كی له‌ قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتیكان گه‌یانده‌ سه‌رۆك كۆمار، كه‌ تێیدا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ گه‌ل و حكومه‌تی عێراق ده‌ربڕیوه‌ بۆ ئه‌و ئاماده‌كارییه‌ گه‌وره‌یه‌ و پێشوازییه‌ گه‌رمه‌ی كه‌ له‌ كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق كرابوو، ھه‌روه‌ھا جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی عێراق به‌ شارستانی و رۆشنبیری و مێژووه‌ دێرینه‌كه‌ی ده‌توانێ رۆڵی كاریگه‌ر بگێرێت بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسه‌ گرنگه‌كانی ناوچه‌كه‌ و جیھان، پاپا فرانسیس ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ فره‌ ره‌نگی ئاینی و رۆشنبیری و نه‌ته‌وه‌یی ھۆكارێكی گرنگه‌ بۆ به‌ھێزكردنی پێكه‌وه‌ژیان له‌ عێراق، پاپای ڤاتیكان پشتیوانی ته‌واوی خۆشی بۆ عێراق و گه‌لی عێراق له‌ چه‌سپاندنی ئاشتی و ئاسایش و ئارامی دووپاتكردووه‌ته‌وه‌.

له‌لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك كۆمار سڵاو و رێزی خۆی له‌ رێگه‌ی باڵیۆزی ڤاتیكان ئاڕاسته‌ی قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس كرد، ھاوكات ئاماژه‌یكرد به‌ گرنگی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كه‌ پاپای ڤاتیكان ئه‌نجامیدا بۆ عێراق له‌ مانگی رابردوو و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی شاره‌كانی به‌غدا و نه‌جه‌ف و زیقار و هه‌ولێر و موسڵ، ھه‌روه‌ھا ستایشی پشتیوانی و گرنگیدانی به‌رده‌وامی پاپای كرد بۆ گه‌لی عێراق.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رهه‌م رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی قه‌داسه‌تی پاپا په‌یامی پێكه‌وه‌ژیانی مرۆڤایه‌تی بۆ گه‌لی عێراق له‌خۆگرتبوو، به‌ئاڕاسته‌ی تێپه‌راندنی ئاسته‌نگه‌كان و ھێنانه‌دی ئاسایش و سه‌قامگیری و به‌ھێزكردنی پێكه‌وه‌ژیانی نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عێراق به‌تایبه‌تی و ناوچه‌كه‌ به‌گشتی.

سه‌رۆك كۆمار ئاماژه‌شیكرد به‌ پێویستی درێژه‌دان به‌ گیانی پێكه‌وه‌ژیان و برایه‌تی، كه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی قه‌داسه‌تی پاپا لای عێراقییه‌كان له‌ موسوڵمان و مه‌سیحی و ته‌واوی پێكهاته‌كان دروستیكرد له‌ پێناو به‌رقه‌راركردنی ئاشتی.

PUKmedia

3002.jpg

4012.jpg

123456.jpg

4000.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket