riklam

شه‌نگال.. تونێلێكی تیرۆرستان خاپوور ده‌كرێت

کوردستان 04:23 PM - 2021-04-06
.

.

هێزێكی لیوای 21ی سه‌ر به‌حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 6ی نیسانی 2021 له‌ئۆپراسیۆنێكی ئه‌منیدا توانیویانه‌ تۆنێلێكی تیرۆرستانی داعش له‌چیای سینۆی سه‌ر به‌قه‌زا شه‌نگال له‌پارێزگای نه‌ینه‌وا خاپوورو وێران بكه‌ن.

ده‌زگای راگه‌یاندنی حه‌شد له‌راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ هێزێك له‌فه‌وجی 4ی لیوای 21ی حه‌شدی شه‌عبی له‌میانی ئۆپراسیۆنێكی گه‌ڕان و پشكنیندا هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر تۆنێلێكی تیرۆرستان له‌ناوچه‌ی ناوبراوو توانیویانه‌ خاپووری بكه‌ن و رێگه‌نه‌ده‌ن جارێكی تر له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه‌ به‌كاربهێنرێت.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌، ده‌سته‌یه‌ك له‌كارمه‌ندانی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نییه‌كان له‌لیواكه‌ توانیویانه‌ سه‌رجه‌م بۆمب و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان له‌ناو تۆنێله‌كه‌ هه‌ڵبگرنه‌وه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی حه‌شدی شه‌عبی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket