به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی (13)یه‌مین كۆنگره‌ی گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له‌عیراق، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ئه‌و حزبه كردووه، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی: به‌رێز / ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له عیراقبابهت/ پیرۆزبایی سڵاوێكی گه‌رم ...به‌ناوی هاوسه‌رۆك و مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پیرۆزبایه‌كی گه‌رمتان ئاراسته ده‌كه‌ین، به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی (13)یه‌مین كۆنگره‌ی گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له‌عیراق و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌ید شێخ هومام باقر حه‌مودی به‌سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن. هیوادارین سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌كه‌تان و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی نوێ، گۆڕ‌و تینی زیاتر ببه‌خشێت به خه‌باتی ئه‌نجومه‌نه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان، بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی و خزمه‌تكردن به گه‌لانی عیراق. یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كی مێژووی دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له عیراق هه‌یه و له ساڵانی دوور‌و درێژی خه‌بات و له وێستگه جیاجیاكاندا، هاوسه‌نگه‌ر بووینه دژی زوڵم و سته‌می رژێمی به‌عس و له بنیادنانه‌وه‌ی عیراقی نوێیشدا، له زۆر پرسدا هاوهه‌ڵوێست بووینه. په‌رۆشی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوانمانین.
جارێكی تر پیرۆزه‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وامتان بۆ ده‌خوازین. مه‌كته‌بی سیاسییهكێتیی نیشتمانیی كوردستان2021-4-6
PUKmedia
سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە
خانه‌قین.. په‌رده له‌سه‌ر تابلۆی شه‌ھیدانی ھه‌ڵۆی سور لادرا
كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی به‌رگریی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێنا
رۆژی كه‌وتنی بته‌كه
بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت
21 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د تێده‌په‌ڕێت
سه‌رۆك کۆمار نامه‌یه‌كی له قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێگه‌یشت
16 ساڵ پێش ئێستا بۆ یەكەمینجار پێشمەرگەیەك بوو بەسەرۆك كۆمار
قادر عەزیز:یەكێتی داستانی كۆڕێی یەكلایكردەوەو لەئەزمەڕیش رژێمی وەستاند
یاداشتی شه‌ڕ له شه‌ڕه‌كه‌ی كۆڕێدا
كۆبوونەوە
بافڵ تاڵەبانی بۆ ئێزیدییەكان: پاڵپشت و هاوكارتانم
مەڵبەندی دهۆك: ئێزدییەكان لەسەر بیروباوەڕیان قوربانی زۆریانداوە
لاهور شێخ جەنگی: چوارشەممەی سۆر ببێتە ئارامی بۆ هەموان
رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 8-4-2021 له شاری هیلسنكی وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له فینلاند سه‌ردانی...
هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له فلكلۆر و كلتوری كوردی سه‌رچاوه دهگرنهونه&...
چه‌مكی ئه‌نفال...
ئه‌نفال وشه‌یه‌كی عه‌ره‌بییه...