riklam

قوباد تاڵه‌بانی: پێویستمان به‌دیپلۆماسیه‌تی مام هه‌یه‌

ی.ن.ک‌‌ 01:43 PM - 2021-04-06
.

.

له‌ساڵیادی هه‌ڵبژاردنی مام به‌ سه‌رۆك كۆمار قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند، له‌ئێستادا له‌ هه‌موو كات زیاتر پێویستیمان به‌ دیپلۆماسیه‌ت و داناییه‌كانی سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌یه‌.

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ساڵیادی هه‌ڵبژاردنی مام به‌ سه‌رۆك كۆمار جه‌‌خت ده‌‌كه‌‌ینه‌‌وه‌‌ كه‌‌ له‌ هه‌موو كات زیاتر پێویستیمان به‌ دیپلۆماسیه‌ت و داناییه‌كانی هه‌یه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی گرێ كوێره‌كان له‌ كوردستان و عێراقیشدا.

راشیگه‌یاند: پێویستیمان به‌یه‌كڕیزی و وه‌لانانی كێشه‌ لاوه‌كییه‌كان هه‌یه‌ له‌پێناو ئامانجه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌ باڵاكان.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket