riklam

ژنە كوردێك لە فەڕەنسا كوژرا

تاراوگە‌‌ 01:08 PM - 2021-04-06
.

.

ژنە كوردێكی تەمەن 36 ساڵ لە فەڕەنسا بە چەقۆ كوژرا و پۆلیسی وڵاتەكەش بەو تۆمەتە هاوسەرەكەی دەستگیر كردووە.

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، سەر لەبەیانی رۆژی 31-3-2021، پیاوێك بە تۆمەتی كوشتنی هاوسەرەكەی لە ماڵەكەی خۆیاندا دەستگیركرا و پاش لێكۆلینەوەكانیش دەركەوت كە بە چەقۆ هێرش كراوەتە سەر ژنە تەمەن 36 ساڵەكەی و بە هۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لە دەست داوە. 

راشیگەیاند: تاكە گومانلێكراو پیاوەكەیەتی كە تەمەنی 45 ساڵە كە دەستبەجێ دەستگیر كراوە و رەوانەی بەشی چاودێری كراوە.

هەر بە پێی زانیارییەكانی دەزگای لوتكە، ماوەی چوار ساڵە ئەم خێزانە لە فەڕەنسا نیشتەجێن و كوردی رۆژئاوای كوردستانن و خاوەنی پێنج منداڵن، كە تەمەنیان لە نێوان 2 بۆ 16 ساڵاندایە.

PUKmedia راگەیاندنی دەزگای لوتكە

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket