riklam

سەندیكای تەندروستی چەند داوایەك ئاڕاستەی حكومەت دەكات

کوردستان 12:35 PM - 2021-04-06
.

.

كارمەندانی سەندیكای كارگێڕانی تەندروستی لە سلێمانی گردبوونەوە و لە یاداشتێكدا داوای كۆتایی هێنان بە لێبڕینی مووچە و دامەزراندنی فەرمانبەری گرێبەست و چەند داواكارییەكی دیكەیان خستەڕوو.

سەعات 12ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 6-4-2021، كارمەندانی سەندیكای كارگێڕانی تەندروستی لە پاركی ئاسۆ عومەر سوارە گردبوونەوە و یاداشتێكیان ئاڕاستەی وەزارەتی تەندروستی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد و داوایانكرد، كۆتایی بە لێبڕینی مووچە بهێنرێت و لە كاتی خۆیدا دابەشكرێت.

هاوكات داوای خەرجكردنی پارەی مووچە نەدراوەكان و گەڕاندنەوەی مووچە پاشەكەوتكراوەكان و دیاریكردنی كاتی خەرجكردنیان كرد و داواشیانكرد ئەو فەرمانبەرانەی گرێبەست و خۆبەخشن لە سێكتەری تەندروستی و بێ دابڕان كاریان كردووە دابمەزرێنرێن.

كارمەندانی سەندیكای كارگێڕانی تەندروستی لە بەشێكی دیكەی یاداشتەكەیاندا داوای گەڕاندنەوەی فەرمانی پلە بەرزكردنەوە بۆ سەرجەم فەرمانبەران كرد كە هەر لە سەرەتای شەڕی داعشەوە وەستاوە.

بە ڤیدیۆ.. سەندیكای تەندروستی چەند داوایەك ئاڕاستەی حكومەت دەكات

PUKmedia جەعفەر جەلالی

photo_2021-04-06_12-09-13.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket