riklam

هەولێر.. پێكدادانێكی چەند جۆرە گیان لەدەستدانی لێكەوتەوە

کوردستان 12:17 PM - 2021-04-06
.

.

لە رووداوێكی پێكدادانی چەند جۆرەدا لە هەولێر، شۆفێرێك گیانی لەدەستدا و زیانێكی مادی زۆریش كەوتەوە، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێریش رایدەگەیەنێت، كارەساتەكە بەهۆی هەوڵی پێچكردنەوەوە رویداوە.

فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوك رایگەیاند: سەعات 9:15 دەقیقەی بەیانی ئەمڕۆ 6-4-2021، لەسەر رێگەی گەزنە-عینكاوە لەنزیك كۆمپانیای ئۆیل گاز ئوتومبێلێكی جۆری گیتای تایبەت هەوڵیدا پێچ بكاتەوە لەشەقام بۆگەڕانەوە بە ئاڕاستەی پێچەوانە كەشەقامەكە خۆی شەقامێكی تاكسایدی تەسكە وەهاتن وچونیشی لەسەرە بەڵام، لەبەر ئەوەی سەیری دیوەكەی تری شەقامی نەكرد لەكاتی پێچكردنەوەدا خۆی كێشا بەدواوەی پیكابێك كە لەدیوەكەی دیكەی شەقام دەڕۆیشت.

راشیگەیاند: لەئەنجامی خۆپیاكێشانەكەدا پیكابەكە كۆنتڕۆلی لەدەتستدا و چووە دیوی بەرامبەر وخۆی كێشا بەراڤ فۆرێكی تایبەت روبەڕوو.

ئەوەشی راگەیاند: بەداخەوە لەئەنجامی ئەو پێكدادانە چەند جۆرییەش شوفێری راڤ فۆرەكە گیانی لەدەستدا و شوفێری پیكابەكەش زۆر بەسەختی زامدار بوو زیانێكی زۆری مادیش كەوتەوە.

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەشداوە: پشتگوێ خستنی بچوكترین رێنمایی لەكاتی شوفێریدا هەندێكجار ئەگەری هەیە گەورەترین كارەسات دروست بكات.

PUKmedia تایبەت

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket