riklam

سلێمانی.. لە مانگێكدا 57 شوێن داخراون

کوردستان 11:10 AM - 2021-04-06
.

.

تەنها لە یەك مانگدا لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی زیاتر لە پێنج هەزار سەردانیان كردوە و 57 شوێنیش داخراون.

قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا لیژنە هاوبەشەكان پێنج هەزارو 651 سەردانیان كردووە و دەستیشیان بەسەر 36 تۆن كاڵاو شمەكی خراپ و ماوەبەسەرچوودا گرتووە‌. 

راشیگەیاند: بەپێی ئاماری مانگانەی كاری لیژنە هاوبەشەكان، لە مانگی رابردوودا بەراورد بە مانگی دوو، ژمارەی سەردان و سەرپێچییەكان و داخستنەكان زیادیان كردووە، بەڵام بڕی تەلەفكردنی شمەك و خۆراكی ماوە بەسەرچوو كەمتر بووە‌.

لە راگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتووە: لە ماوەی مانگێكدا پێنج هەزارو 641 سەردانیان كردووه و 663 سەرپێچی تۆمار كراوە و 57 شوێنكاریش داخراون 36 تۆن خۆراك و شەمەك تەلەفكراون، لەگەڵ ئەوەشدا 67 ملیۆن و 490هەزار دیناریش  سزای سەرپێچیكاران دراوە.

ئاماژە بەوەشدراوە: ئەوە لەكاتێكدایە لە مانگی شوباتدا 563 سەرپێچی تۆماركراون و 42 شوێن داخراوە و 38 ملیۆن و 390 هەزار دیناریش سزا نووسرابوو.

PUKmedia راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

170087755_4063403883710225_5259910320944867495_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket