riklam

لەناو بازاڕی خورماڵ پشكنینی كۆرۆنا دەكرێت

کوردستان 10:39 AM - 2021-04-06
.

.

هەڵمەتی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەناو بازاڕی خورماڵ دەستیپێكردووە و سەرۆكی بەشی تاقیگەی نەخۆشخانەی عەلی شیعەش دەڵێت، پشكنینەكە بۆ زانینی رێژەی توشبوونە بە كۆرۆنا.

 وبارەیەوە هاوكار ئیبراهیم سەرۆكی بەشی تاقیگە لە نەخۆشخانەی شەهید عەلی شیعە لە ناحیەی خورماڵ بە PUKmedia ی راگەیاند: ماوەی سێ رۆژە هەڵمەتی پشكنینمان لەناو بازاڕی ناحیەی خورماڵ دەستپێكردووە.

وتیشی: پشكنینەكە بۆ زانینی رێژەی توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و سەرەتا لە ناوبازاڕ و ئێستاش لە فەرمانگە و قوتابخانەكاندا بەردەوامین.

راشیگەیاند: لە كاتی پشكنینی هاووڵاتیاندا دەردەكەوێت كە هەندێكیان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون بۆیە رێنمایان پێدەدەین و هەندێك جاریش رەوانەی نەخۆشخانەی وەفایان دەكەین لە هەڵەبجە.

بە ڤیدیۆ.. لەناو بازاڕی خورماڵ پشكنینی كۆرۆنا بۆ هاووڵاتیان دەكرێت

PUKmedia فەرحان حەمەخان-خورماڵ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket