riklam

هاتوچۆی هەولێر بۆ كەركوك و موسڵ راگیرا

کوردستان 09:27 AM - 2021-04-06
.

.

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیاریدا بە داخستنی بازگەكانی پارێزگاكە لەگەڵ پارێزگاكانی كەركوك و موسڵ و راشیدەگەیەنێت، هاتوچۆ سنوردارە و تەنها كەس و لایەنی تایبەت و دیاریكراو لە بازگەكاندا رێگەیان پێدەدرێت.

دەقی راگەیەنراوەكە:

راگەینراوێك لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بە پابەندبوون بە بەیانی ژمارە (13)ی ساڵی 2021ی لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و لە پێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستی شارەكەمان و هەستیاری و مەترسیداری هەڵكشان و تەشەنەسەندنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زیاد بوونی مەترسیەكانی ڕۆژ دوای ڕۆژ بۆ سەرگیانی هاوڵاتییان، بڕیاریدا.

یەكەم/ داخستنی بازگەكانی پارێزگای هەولێر لەگەڵ پارێزگاكانی كەركوك و موسڵ، بۆیە داوا لەسەرجەم هاوڵاتییانی پارێزگاكانی ناوەڕاست و خواری عیراق دەكەین بەهیچ شێوەیەك خۆیان لەڕێگا نەدەن بۆ هاتنە شاری هەولێر، چونكە ڕێگەیان پێنادرێت، تەنها رێگە دەدرێت بەو كەسانەی كە لە خوارەوە دیاری كراوه، ئەویش بە مەرجی ئەوەی لەكاتی هاتنیان لە بازگەكانی پارێزگای هەولێر پشكنینی كۆرۆنا ئەنجام بدەن، بەم شێوەیەی لای خوارەوە:-

1-(ئاژانس و رێكخراوەكانی (UN)، رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان، هاوپەیمانان، دیپلۆماتكاران، شاندە فەرمییەكان.

2- ئەو هاوڵاتییانەی نیشتەجێی شاری هەولێرن.

3- ئەوكەسانەی نەخۆشن و پێویستیان بە چارەسەری هەیە لە نەخۆشخانەكانی هەولێر.

4- بازرگانان و وەبەرهێنەران.

دووەم/ كاری بازرگانی لە نێوان پارێزگای هەولێر و پارێزگاكانی تری ناوەڕاست و خواروی عێراق  بەردەوام دەبێت بە لەبەرچاوگرتنی تەواوی رێكارەكانی خۆپارێزی.

ئەم بڕیارانەوە لەكاتژمێری 12ی ئەمشەو (5) لەسەر (6)ی 4ی 2021، دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

PUKmedia ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket