بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ساڵڕۆژی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك مام جه‌لال وه‌ك یه‌كه‌مین سه‌رۆك كۆماری كورد له مێژووی عیراق په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، و ئێمه‌ش هه‌ڵگری ئه‌و مه‌شخه‌ڵه ده‌بین. دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن ستراتیژی كاركردنمان ده‌بێت و له‌سه‌ر ڕێبازه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بین.ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی....ئه‌مڕۆ 16 ساڵ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك مام جه‌لال وه‌ك یه‌كه‌مین سه‌رۆك كۆماری كورد له مێژووی عیراق تێده‌په‌ڕێت.ئێمه به شانازییه‌وه یادی ئه‌و رۆژه پڕ شكۆیه ده‌كه‌ینه‌وه. 6ی نیسان بۆ ئێمه رۆژی وه‌فاداری و به‌رده‌وامیمانه بۆ درێژه‌دان به سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی مام جه‌لال، رۆژی به‌رپرسیارێتیمانه به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌مان و هه‌موو ئه‌و به‌ها و بڕوایانه‌ی مام به‌رگری لێكردوون.دیموكراسی، ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیان بناغه‌ی سیاسه‌تی مام جه‌لال بووه و ئێمه‌ش هه‌ڵگری ئه‌و مه‌شخه‌ڵه ده‌بین. دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن ستراتیژی كاركردنمان ده‌بێت و له‌سه‌ر ڕێبازه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بین.عیراق به دۆخێكی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت، نه‌بوونی متمانه له‌نێوان هێز و لایه‌نه‌كان، ئه‌نجامنه‌دانی دیالۆگێكی نیشتمانیی له‌پێناو چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كان پێمان ده‌ڵێت هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك مام جه‌لال له ڕابردوودا چه‌ند گرنگ بووه. ئه‌و چه‌ترێك بوو بۆ هه‌موو عیراقییه‌كان و به سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی خۆی هه‌مووانی بۆ مێزی گفتوگۆ بانگهێشت ده‌كرد. هه‌موولایه‌كیش ئه‌م ڕاستییه ده‌زانن و شایه‌تی بۆ هه‌وڵی بێوچانی ئه‌و ده‌ده‌ن له‌پێناو سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق.سڵاو له رۆحی پاكی سه‌ركرده‌و ڕابه‌رمان مام جه‌لال و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان.
بافڵ تاڵهبانیهاوسهرۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKmedia تایبه‌ت
سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە
خانه‌قین.. په‌رده له‌سه‌ر تابلۆی شه‌ھیدانی ھه‌ڵۆی سور لادرا
كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی به‌رگریی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێنا
رۆژی كه‌وتنی بته‌كه
بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت
21 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د تێده‌په‌ڕێت
سه‌رۆك کۆمار نامه‌یه‌كی له قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێگه‌یشت
16 ساڵ پێش ئێستا بۆ یەكەمینجار پێشمەرگەیەك بوو بەسەرۆك كۆمار
له نێوان خراپ و خراپتر!
ڕه‌هه‌نده یاساییه‌كانی تاوانی ئه‌نفال
یادێكی شكۆمه‌ندانه بۆ ئه‌نفال
کۆنسوڵی گشتی ئەرمینیا سەردانی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی دەکات
خاتوو شاناز لەبیرەوەری ئەنفالدا تاجە گوڵینە لەمۆنۆمێنتی ئەنفال دادەنێت
مەڵبەندی حەمرین: خەمی ئەنفال بەخەمی خۆمان دەزانین
رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 8-4-2021 له شاری هیلسنكی وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له فینلاند سه‌ردانی...
هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له فلكلۆر و كلتوری كوردی سه‌رچاوه دهگرنهونه&...
سه‌ندیكای كرێكارانی كوردستان نه‌بوونی یاسایه‌كی سه‌رده‌می و تازه به هۆكارێكی گرنگ سه‌ره‌كی به‌رده‌م دابینكردنی مافی كرێكاران ده&zw...