riklam

تەندروستی جیهانی: بەڵگە هەیە كۆرۆنا لەمرۆڤەوە بۆ گیانلەبەران دەگوازرێتەوە

جیهان 09:16 PM - 2021-04-05
.

.

نوێنەری روسیا لە تەندروستی جیهانی رایگەیاند: رێكخراوەكە دڵنیا بۆتەوە كە مرۆڤ دەتوانێت ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێبوەوە بگوازێتەوە بۆ ژمارەیەك لە گیانلەبەرانی وەك سەگ و پشیلەی ماڵی و شێرو پڵنگ و سەگی راكون، ئاماژەشیدا كە رێكخراوەكە لێكۆڵینەوە دەكات لەبارەی كاریگەریی ڤایرۆسەكە لەسەر گیانلەبەرانی تر.

میلیتا فوینۆفیتش نوێنەری روسیا لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) رایگەیاند: ڤایرۆسی كۆڤید-19 زۆرتر لەڕێگەی گواستنەوەی مرۆڤ بۆ مرۆڤێكی دیكە بڵاودەبێتەوە، بەڵام بەڵگە هەیە كە ڤایرۆسەكە لەمرۆڤیشەوە بۆ گیانلەبەران دەگوێزرێتەوە، چونكە لەبنەچەدا ڤایرۆسەكە لەگیانلەبەرەوە دروستبووەو گەشەی كردووە، بەڵام تا ئێستا ئەو نێوەندە دەستنیشان نەكراوە كە لێوەی ڤایرۆسەكە بۆ مرۆڤ گواستراوەتەوە.

دەشڵێت: توشبوونی ژمارەیەك گیانلەبەری وەك سەگ وپشیلەی ماڵیی و شێرو پڵنگ و سەگی راكون كە تێكەڵاوییان لەگەڵ كەسانی توشبوو بەڤایرۆسی كۆڤید-19هەبووە، ئەوە دەسەلمێنێت كەمرۆڤ دەتوانێت ڤایرۆسەكە بۆ ئەو جۆرە گیانلەبەرانە بگوازێتەوە، لەئێستاشدا لێكۆڵینەوە دەكرێت لەبارەی كاریگەری ڤایرۆسەكە لەسەر چەند جۆرێكی تری گیانلەبەران.

PUKmedia ئاژانسەكان

 

 

2365.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket