riklam

بۆ داكۆكیكردن لەكفری ئەنجومەنێك دادەمەزرێت

کوردستان 08:41 PM - 2021-04-05
.

.

ئەنجومەنی داكۆكی لەقەزای كفری دامەزراو سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پشتیوانی ئەنجومەنەكە دەكات.

ئەمڕۆ 5ی 4ی 2021 جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ ئەنجومەنی داكۆكی لەقەزای كفری كۆبوەوەو پشتیوانی خۆی بۆیان دووپاتكردەوە.

لەسەرەتای كۆبونەوەكە، ئەندامانی ئەنجومەنی داكۆكی لەكفری باسیان لەئامانجەكانی دامەزراندنی ئەنجومەكە كردو رایانگەیاند: لەپێناو داكۆكی لەداواكانی قەزای كفری دامەزراوین و ئەمڕۆش لەهەنگاوی یەكەمدا سەردانی ئیدارەی گەرمیانمان كردوە.

ئەندامانی ئەنجومەنی داكۆكی لەقەزای كفری ئاماژەیان بۆ ئەوەشكرد ئیدارەی گەرمیان لەماوەی رابردووداو ئێستاشی لەگەڵدا بێت خزمەتی قەزاكەی كردوە، بەڵام دەیانەوێت ئاستی ئەو خزمەتگوزارییانە زیاترو بەرفراوانتر بێت.

لای خۆشیەوە جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان وێڕای ئەوەی هیوای سەركەوتنی بۆخواستن رایگەیاند: پاڵپشتی داواو داخوازییەكانی نوێنەرانی كفری دەكەم، بەڵێنیشتان پێدەدەم كە لەدابینكردنی بەشە بودجەی گەرمیان كاری زیاتر بكەین بۆ كفری.

وتیشی: قەیرانی دارایی كاریگەری گەورەی هەبوو لە راگرتنی پرۆژەكان، هەر ئەوەش وایكردووە نەتوانرێت پرۆژە خزمەتگوزاریەكانی گەرمیان بەگشتی و كفری بەتایبەت بوەستێت و نەتوانین پرۆژەی زیاتر بەئەنجام بگەیەنرێت. 

هاوكات، جەلال نوری سەرپەرشتیاری یٔیدارەی گەرمیان مژدەی ئەوەی بەئەنجومەنی داكۆكی كفریدا لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی گفتوگۆیانكردوە لەسەركردنەوەی دووبەشی نوێی پەیمانگای تەكنیكی لەكفری و بەمزوانە رێكارە كارگێڕی و یاساییەكان بۆ ئەو مەبەستە تەواو یٔەكرێت.

سەبارەت بەدانانی كارگەی ئاسنی كفریش  سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ئەوەی خستەڕوو، پێوستە سەرجەم كارمەند و ستافی كاری كارگەكە لەخەڵكی كفری بێت بۆ ئەوەی دەستی كار و هەلی كار لەقەزاكە زیاتر ببێت.

PUKmedia 

 

0213.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket