riklam

لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان کۆدەبێتەوە

کوردستان 07:14 PM - 2021-04-05
.

.

سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت بڕیارە سبەی كۆبونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمان بەرێوەبچێت، لەو كۆبونەوە گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێكی تایبەت  بە بابەتە دارایی‌و ئابوورییەكان دەكرێت و دواتر رووبەرووی حكومەتی هەرێم دەكرێتەوە، پێشیوابوو ناردنی پرۆژەیاسای بودجەی هەرێم  بۆ پەرلەمان وڵامی زۆر لەو پرسیارانە دەداتەوە كە ئەمرۆ لە بارەی خەرجی و داهات و پرسی موچەی فەرمانبەرانەوە دەكرێت.

زیاد جەبار سەرۆكی  لیژنەی درایی پەرلەمانی كوردستان بە PUKmedia ی  راگەیاند: بڕیارە سبەی سێشەممە 6/4/2021 كۆبونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان بەرێوەبچێت، لەو كۆبونەوە گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێكی تایبەت به بابه ته دارایی و ئابورییەکان دەكرێت و دواتر رووبەرووی حكومەتی هەرێم دەكرێتەوە.

زیاد جەبار وتیشی: لەكاتی ئێستا یەكێك  لە گرنگترین كارەكان حكومەتی هەرێم  دوای پەسەندكردن بودجەی گشتی عیراق و رێكەوتنی هەرێم و بەغدا، ناردنی پڕۆژەی یاسای بودجەی 2021ی هەرێمە بۆ پەرلەمانی كوردستان كە ئێستا رەشنوسەكەی لە ئەنجومەنی وەزیرانە.

سەرۆكی لیژنەی دارایی  پەرلەمان ئاماژەی بەوەشكرد: ناردنی پرۆژەیاسای بودجە بۆ پەرلەمان و دەنگدان لەسەری هەنگاوێكی زۆر گرنگ دەبێت، هاوكات وەڵامی زۆر لەو پرسیارانە دەداتەوە كە ئەمرۆ لە بارەی خەرجی و داهات و پرسی موچەی فەرمانبەران دەداتەوە.

PUKmedia تەها عەبدوڵڵا/هەولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket