riklam

كازمی: هەڵوێستی عیراق بەرامبەر سەقامگیری ئۆردن نەگۆڕە

عیراق 05:56 PM - 2021-04-05
.

.

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی حكومەتی فیدڕاڵ جەختیكردەوە لە هەڵوێستی نەگۆڕی عیراق لەبەرامبەر ئاسایش و سەقامگیری وڵاتی ئۆردن.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لەراگەیەنراوێكدا كەدەستی PUKmedia كەوتووە بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 5ی نیسانی 2021 كازمی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم، پادشای ئۆردن ئەنجامداوەو جەختی لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی عیراق كردۆتەوە لەبەرامبەر ئاسایشی و سەقامگیریی ئۆردن بەسەرۆكایەتی شا عەبدوڵڵای دووەم، هەروەها جەختیشی كردۆتەوە كە ئاسایش و سەقامگیری ئۆردن بەشێكی دانەبڕاوە لە ئاسایش و ئارامی عیراق.

لە راگەیەنراوەكەدا هاتووشە كە كازمی پێداگیری كردووە كە عیراق وەك حكومەت و گەل هەموو پشتیوانییەك لەئۆردن دەكەن كە ببێتە مایەی سەپاندنی شكۆی دەوڵەت و سەروەری یاسا و پشتگیریكردن لە كاروانی گەلی ئۆردن لەسەر رێبازی سەقامگیری و گەشەپێدان و بونیاتنان.


PUKmedia نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket