لەسییەمین ساڵڕۆژی دەرچونی بڕیاری 688ی ئەنجومەنی ئاسایش كە دوای كۆڕەوەكەی بەهاری 1991ی خەڵكی كوردستان دەرچوو ، ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت بەهۆی دەرچوونی ئەو بڕیارە كە دوای كۆڕەوەكەی خەڵكی كوردستان دەرچوو، چەندین دەستكەوتی تێدابوو ، لەوانە پارستن لە هێرشەكانی رژێم و گەڕانەوە خەڵكەكە بۆ شار‌و شارۆچكەكانی كوردستان.
لەو بارەیەوە سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە PUKmedia ی وتی: بەهۆی ئەوەی بەهاری 1991 ئەو كاتەی خەڵكی لەترسی هێرشی رژێمی بەعس ئاوارە و دەربەدەری سنورەكان بوون و كۆڕەو دروستوبوو ، بەهارێكی سارد و سەرما و سۆڵە بووە خەڵكێكی زۆر لە منداڵ و پیروپەكەوتە بەرگەیان نەگرت و گیانیان لەدەستدا، بۆیە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە رێگای دەزگاكانی راگەیاندن و چاوی كامێراكانەوە كەوتەكار، ئەمەش وایکرد سەرۆكی ئەو كاتەی ئەمریکا ئەو رووداوە وەك كارەساتێكی مرۆیی سەیربكات و چەندین وەفدی بۆ بەسەركردنەوەی ئاوارە و لێقەوماوان لە سنورەكانی عیراق بنێرێت، هەرئەمەش وایكرد ئەنجومەنی ئاسایش كۆبێتەوە لە 5/4/1991 بڕیاری 688ی دەربكات.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەگوێرەی ئەو بڕیارە لە ئاسمانەوە كوردستانی لە هێرشی رژێمی بەعس پاراست و رێگای بۆ گەڕانەوەی خەڵك بۆ شار‌و شارۆچكەكانی خۆیان خۆشكرد، هەرلە ژێر سایەی ئەو بڕیارە كوردستان بەگژ پاشماوەی هێزەكانی عیراقدا چۆوە، تا مانگی ئۆكتۆبەری هەمان ساڵ ئەو هێزانە لەكوردستان وەدەرنران و دامودەزگاکانیشی لە کوردستان كشاندەوە، پاشان بڕیاری هەڵبژاردندرا و لە 19/5/1992 بەرێوەچوو ، لەئەنجام حكومەت و پەرلەمانی كوردستانی لێهاتە بەرهەم.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتیشی: دوای سی ساڵ دەتوانین بڵێین كلیلی هەموو دەرگا داخراوەكان و دەستكەتەكانی ئەمرۆ لە كوردستان هەمانە بەرهەمی كۆڕەوەكەی خەڵكی كوردستان بوو، لەوانەی بڕیاری 688ی ئەنجومەنی ئاسایش، بەجۆرێك ئەو كارەساتە مرۆییە بە خێرگەڕایەوە بۆ كوردستان و ژمارەیەكی زۆر لە رێكخراوە ناحكومیەكان روویان لە هەرێمی كوردستان کرد و بوونە هۆكارێك بۆ ئاوەدانكردنەوەی خەڵكی كوردستان و گەڕانەوەی دانیشتوانەكەی.
PUKmedia تەها عەبدوڵڵا/هەولێر
بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی لەهەولێر پێشوازیكرد لە دەیڤد براونشتاین،جێگری نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سووریا
سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە
خانه‌قین.. په‌رده له‌سه‌ر تابلۆی شه‌ھیدانی ھه‌ڵۆی سور لادرا
كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی به‌رگریی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێنا
رۆژی كه‌وتنی بته‌كه
بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت
21 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د تێده‌په‌ڕێت
سه‌رۆك کۆمار نامه‌یه‌كی له قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێگه‌یشت
شۆڕه‌ژنی شۆڕش
چەمكی هۆشیاری سیاسی
ژهھربارانكردنی بالیسان و دۆڵی جافه‌تی
مەسرور بارزانی پەیوەندی بەكۆسرەت رەسوڵەوە دەكات
بافڵ تاڵەبانی: یەكێتی بۆ پاراستنی مافەكانی كورد لەگەڵ گفتوگۆی هەمەلایەنەدایە
بافڵ تاڵه‌بانی: سه‌ماحه‌تی سه‌ید عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحه‌كیم پشتیوانی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیمان بوو
رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 8-4-2021 له شاری هیلسنكی وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له فینلاند سه‌ردانی...
هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له فلكلۆر و كلتوری كوردی سه‌رچاوه دهگرنهونه&...
هێمن شاعیری مه‌زنی كورد سه‌ید محه‌مه‌د ئه‌مینی كوڕی سه‌ید حه‌سه‌نی شه‌یخولئیسلامی موكرییه‌و له‌ساڵی 1921دا له گوندی “لاچ...