riklam

چەمچەماڵ.. بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە شەش کەس دەستگیرکران

کوردستان 03:47 PM - 2021-04-05
.

.

لەسەر رووداوی شەرووئاڵۆزی نێوان دوو بنەماڵە لە چەمچەماڵ کەبەیانی ئەمڕۆ روویدا شەش تۆمەتبار دەستگیرکران.

پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست PUKmedia کەوتوە رایگەیاند: سەعات 9 بەیانی ئەمڕۆ لە ڕوداوێكدا لەناحیەی شۆرشی سەربە قەزای چەمچەماڵ كەسێك گیانی لەدەستداو 2 كەسی تریش بریندار بوون ، بەوهۆیەوە شەش تۆمەتبار دەستگیركران و دەستیش گیرا بەسەر چەك و ئۆتۆمبێلی تۆمەتباراندا .

بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی شۆرشی سەربەقەزای چەمچەماڵ بەهۆی كێشەیەكەوە گرژی كەوتە نێوان دوو بنەماڵە و شەڕو ئاڵۆزی دروست بوو و بەهۆیەوە 2 كەس لەهەردوو بنەماڵە بریندار بوون و هاوڵاتییەكی تریش كە دوكانی لەوناوە هەبووە بەسەختی بریندار بووە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا .

دەستبەجێ‌ هێزەكانی پۆلیسی سنورەكە گەیشتە شوێنی ڕوداوەكەو كەشف و هێڵكاری كراو توانرا بەهاوكاری ئاسایشی شۆرش شەش تۆمەتبار دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو چەكانەی كە بەتۆمەتباران بووەو ئۆتۆمبێلێكیش دەستیبەسەردا گیراوە .

لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر سەرجەم تۆمەتباران ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .


PUKmedia پۆلیسی سلێمانی

169569107_1169402780186155_158251556819157283_n.jpg

169066226_1169402840186149_3957987034415385994_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket