riklam

تەندروستی سلێمانی: دۆخەكە بەوشێوەیە نییە پێویست بەقەدەغە بكات

کوردستان 03:32 PM - 2021-04-05
.

.

تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت: لەئێستادا دۆخەكە بەوشێوەیە نییە كە پێویست بكات قەدەغەی هاتووچۆ رابگەیەنرێت.

د.سەباح هەورامی بەڕێوەبەری تەندروستی لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆ رایگەیاند:لەئێستادا دۆخەكە بەوشێوەیە نییە كە پێویست بكات قەدەغەی هاتووچۆ رابگەیەنرێت.

وتشی: ئەگەر ژمارەی توشبووان زیاتربێت بە دڵنیاییەوە قەدەغەی گشتی هاتووچۆ رادەگەیەنرێت.

بەپێی دوا ئاماری وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا هەزارو 45 توشبوی نوێ و 16 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە كە زۆرترین توشبون و گیان لەدەستدانیش لەسنوری پارێزگای دهۆك بووە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket