riklam

پەرلەمان لەبارەی هاوردەكردن و فرۆشتنی سوتەمەنی كۆدەبێتەوە

کوردستان 03:25 PM - 2021-04-05
.

.

پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوەو سەرۆكی پەرلەمانیش داوا لەپەرلەمانتارن دەكات ئامادەبن، بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەكەش : خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لە هەرێم و خوێندنەوەی یەكەم بۆ سێ پێشنیارە یاسای تر دەكرێت.

د.رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی گەیشتوەتە PUKmedia رایگەیاند: بەپشتبەستن بەحوكمی بڕگەی (سێیەم) لە ماددەی (18)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عیراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئەندامەكانی پەرلەمان بكەین بۆ دانیشتنی ژمارە (6)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ـ عیراق، لە سەعات(11)ی پێش نیوەرۆی رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 7/4/2021 تكایە لەكاتی دیاریكراودا ئامادە بن.

بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەكەش كە وێنەیەكی گەیشتوەتە PUKmedia تیایدا ئاماژە بەوەدراوە كە بەپێی حوكمی ماددەی (5) و بڕگەكانی (یەكەم و دووەم و سێیەم) لە ماددەی (16) و بڕگەی (سێیەم) لە ماددەی (18) و بڕگەكانی (یەكەم و دووەم و سێیەم و چوارەم و پێنجەم) لە ماددەی (20) و ماددەكانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عیراق، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاریدا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (6)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لە ‌خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە سەعات (11)ی پێش نیوەرۆ رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 7/4/2021 بەم شێوەیە بێت:

یەكەم: خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای (هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لە هەرێمی كوردستان ـ عیراق) بەپێی حوكمی ماددەكانی (87، 88، 89) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

دووەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پێشنیازە یاسای و بڕیارانەی خوارەوە بەپێی حوكمی ماددەكانی (79، 80) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:

1. پێشنیازە یاسای رێكخستنی ئامێرەكانی چاودێری لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق 

2. پێشنیازە بڕیاری ڕۆژی ڕۆژنامەگەری كوردی لە هەرێمی كوردستان ـ عیراق.

سێیەم: خستنەڕووی بیرۆكەی پەرلەمانتار (مەم بورهان محمد) پەیوەست بە (حكومڕانیی بیرۆكراسی) بە پێی حوكمی خاڵی (2)ی بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (49)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عیراق.

PUKmedia 

 

banghesht bo D.6 Asaee  X.bahara-pdf.png

barnamai kari D.6 Asaee  X.bahara-pdf.png

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket