riklam

خولی مام لە هەڵەبجەی شەهید دەستپێدەكات

وەرزش‌‌ 01:35 PM - 2021-04-05
.

.

لە پارێزگای هەڵەبجەی شەهید، سبەی، پاڵەوانێتییەكی دۆستانەی ئامادەكاری بۆ ژمارەیەك تیپی تۆپی پێی بەشدار لە خولی یانە پلە دووەكانی كوردستان دەكرێتەوە.

سۆران مەجید لێپرسراوی تیپە میللییەكانی هەڵەبجەی شەهید، لە لێدوانێكی تایبەت بە PUKmedia وتی: خولەكە رۆژی سێ شەممە 5-4-2021، بە یاری نێوان یانەی وەرزشی شەهیدان و  یانەی وەرزشی پێنجوێن دەكرێتەوە و شەش تیپی سنوورەكە بەشدار دەبن ئەویش بە مەبەستی ئامادەكاری زیاترە بۆ خولی پلە دووەكان كە لە پاش كۆتایهاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەستپێدەكات .

سۆران مەجید كە رێكخەری پاڵەوانێتییەكەشە وتیشی: پاڵەوانێتییەكە بە ناوی 

خولی (مام)وە دەبێت بەچاودێری بەشی وەرزشی مەڵبەندی 9 ی شارەزوو بەرێوەدەچێت .

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket