riklam

گوڵاڵە.. سەدان دۆنم زەوی كورد تێكدەدرێن

کوردستان 01:23 PM - 2021-04-05
.

.

بەبیانووی بوونی مۆڵگەی داعش تێیاندا، هێزە عیراقییەكان 500 دۆنم زەوی كشتوكاڵی كورد لە گوندەكانی ئوم حونتە و شێخ باوە و فرەج و سلێمان وەهاب و ئیسلاح-یان تەختی زەوی كرد و بەهۆیەوە چەندین درەختی بەردار لەناوچوون.

لەوبارەیەوە مەولود قادر كە گوندنشینێكی كوردە بە PUKmedia ی راگەیاند: دوای ئەوەی لەماوەی چەند هەفتەی رابردوودا، لەلایەن هێزە عیراقییەكانەوە بە بیانووی بوونی مۆڵگەی داعش تێیاندا، زەوییە كشتوكاڵییەكانی گوندی ئوم حونتەی سەربە ناحییە گوڵاڵە تەختی زەوی كران، دانیشتوانی گوندەكە داوایانكرد هاوشانی باخەكانی ئەوان دەبێت زەوی گوندەكانی دیكەش تەخت بكرێن.

وتیشی: لەسەر قسەی ئەوان هێزە عیراقییەكان 500 دۆنم زەوی و باخی گوندەكانی دیكەشیان تەختی زەوی كرد و سەدان داری درەختی چەند ساڵەیان لەناو برد.

راشیگەیاند: راستە زەوی گوندی ئوم حونتە بووەتە مۆڵگەی تیرۆرستانی داعش بەڵام، زەوی گوندەكانی شێخ باوە و فرەج و سلێمان وەهاب و ئیسلاح، دانیشتوانەكەی پاسەوانی باخەكانیان كردووە و داعش خۆی تێدا حەشار نەداوە.

PUKmedia زمناكۆ یەحیایی 

بە ڤیدیۆ.. لە گوڵاڵە سەدان دۆنم زەوی كورد تێكدەدرێت...

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket