riklam

سلێمانی .. كلینیكێكی 24 سه‌عاته‌ بۆ تووشبوانی كۆرۆنا كرایه‌وه‌

کوردستان 12:44 PM - 2021-04-05
.

.

له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كلینیكێكی ڕاوێژكاری 24 سه‌عاته‌ له‌سلێمانی كرایه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 5-4 -2021 به‌شی پێشوازی نه‌خۆش له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هێمن كرایه‌وه‌ كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ كۆرۆنا و 24 سه‌عات له‌ خزمه‌تی هاووڵاتیان ده‌بێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ د. سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: هه‌ركاتێك هه‌ر كه‌سێك هه‌ستی به‌ نیشانه‌كانی كۆرۆنا كرد و پێویستیان به‌ پزیشك بوو ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌و كلینیكه‌ بكه‌ن.

 وتیشی: ئه‌م به‌شه‌ تازه‌یه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هێمن خزمه‌تێكی زۆر ده‌كات به‌ تووشبوانی كۆرۆنا چ له‌ بواری پشكنین و چ له‌ بواری چاره‌سه‌ركردنی پێویست.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا  ڤاكسینی كۆرۆنا به‌و ڕێژه‌یه‌ نییه‌ كه‌ به‌شی سلێمانی بكات، به‌ڵام ئه‌و بڕه‌ به‌شه‌ی بۆ سلێمانی هاتووه‌ زۆر به‌ ڕێكوپێكی به‌كارهێنراوه‌ بۆ نه‌خۆشه‌كان و داواشی له‌ هاووڵاتیان كرد كه‌ پابه‌ندی ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان بن.

PUKmedia باشیلا جه‌عفه‌ر  


وێنه‌/ شاد ئیبراهیم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket