riklam

گه‌رمیان.. له‌ڕووداوێكی هاتوچۆدا دوو كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا

کوردستان 12:22 PM - 2021-04-05
.

.

ڕاگه‌یاندنی هاتووچۆی گه‌رمیان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردوته‌وه‌ كه‌ به‌ هۆی ڕووداوی هاتوچۆوه‌ دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و چوار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

به‌یانی ئه‌مڕۆ (دوو شه‌ممه‌) له‌مله‌ی گوندی تورانی سه‌ربه‌ناحیه‌ی ڕزگاری، به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (تویتا دبل هایلۆكس ونیسان دبل)  شه‌ش كه‌س بریندار بوون.

دوای گه‌یاندنی برینداره‌كان به‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له‌ كه‌لار به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یانه‌وه‌ دوو له‌برینداره‌كان گیانیان له‌ده‌ست دا كه‌ هه‌ردووكیان ئافره‌تن و یه‌كێكیتر له‌ برینداره‌كان كه‌كچێكی (12)ساڵانه‌، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی كرا .

له‌ئێستادا تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان به‌مه‌به‌ستی زانینی هۆكاری ڕووداوه‌كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ست پێ كردوووه‌.

ڕاگه‌یاندنی هاتووچۆی گه‌رمیان

PUKmedia وێنه‌/ کاوه‌ جاسم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket