هه‌ولێر.. تۆمارگاكانی مۆسیقا و گۆرانی به‌ره‌و نه‌مان ده‌چن
ریپۆرتاژ 11:45 AM - 2021-04-05.
خاوه‌نی كۆنترین تۆمارگه‌ی هه‌ولێر ده‌ڵێت: دوای 69 ساڵ له‌ته‌مه‌نی تۆمارگهكه ئێستا مه‌ترسی له‌ناوچونی و تێكدانی له‌سه‌ره، داواش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سامانه نه‌ته‌وه‌ییه له‌ناونه‌چێت پێویسته گۆرانییه ره‌سه‌نه‌كان بخرێته سه‌ر ئامێره‌كانی سه‌رده‌م و له‌فه‌وتان رزگاری بكه‌ن.
حیكمه‌ت له‌تیف تۆفیق خاوه‌نی تۆمارگای عه‌بدولله‌تیف بهPUKmedia ی راگه‌یاند: له‌باره‌ی ژماره‌ی تۆمارگاكان له‌كاتی ئێستا وتی: له‌كاتی ئێستا ژماره‌ی تۆمارگاكان له شارێكی وه‌ك هه‌ولێر له‌په‌نجه‌ی ده‌ست تێپه‌ڕ ناكه‌ن، ئه‌مه له‌كاتێكدا پێشتر زیاتر له په‌نجا تۆمارگا له‌شاره‌كه هه‌بوو.
خاوه‌نی تۆمارگاكه مه‌ترسی ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه دوای خۆی تۆمارگاكهی به‌یه‌كجاری له‌ناو بچێت و كه‌س نه‌بێت درێژه‌ی پێبدات وتیشی: ئێستا له‌م سه‌رده‌مه به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا باوی تۆمارگا وه‌كو پێویست نه‌ماوه ، بۆیه مه‌ترسی ئه‌وه‌م هه‌یه ئه‌م تۆمارگه دێرینانه به‌ره‌وی له‌ناوچون بچێت، به‌تایبه‌تی تۆمارگه‌ی ئێمه، چونكه كه‌س نیه درێژه به‌كاره‌كانم بدات، بۆیه بۆئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی ناو تۆمارگهكه نه‌فه‌وتی، پێویسته وه‌زاره‌تی رۆشنبیری یان هه‌ر لایه‌نێكی په‌یوه‌ندار ئاوڕێك له‌و به‌رهه‌مانه بداته‌وه و له رێگای ئامێركانی تۆماركردنی سه‌رده‌م به‌رهه‌مه‌كانی سه‌ر قه‌وان و بهكرهو كاسێته‌كان بگوازرێنه‌وه سه‌ر سی دی یان میمۆری، تاكو له فهواتان رزگاریان بێت، چونكه ئه‌و هه‌نگاو پێویستی به‌توانا و كات و پارهییهكی زۆر هه‌یه ره‌نگه به‌ئێمه نه‌كرێن، له‌به‌رئه‌وه ئێمه ده‌زانین نرخی ئه‌و گۆرانییانه كه سامانێكی نه‌ته‌وه‌ییه چه‌نده،چه‌ند گرنگه پارێزگاری لێ بكرێ. باسی له‌وه‌شكرد:پێشتر تۆمارگای كاسێته‌كانی گۆرانی و مۆسیقا رۆڵی گرنگیان هه‌بوو له‌تۆماركردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆڕانی و مۆسیقای ره‌سه‌نی كوردی له باشووری كوردستان و دابینكردنی به‌رهه‌می میلله‌ته‌كانی دراوسێ، به‌جۆرێك تۆمارگاكان سه‌رچاوه‌ی دابینكردنی به‌رهه‌می گۆرانی وموسیقابوون و وه‌ك ناوه‌ندێكی هونه‌ری سه‌یرده‌كرا، ئێستاش هه‌وادارانی گۆرانییه ره‌سه‌نه‌كان وه‌ك شوێنێكی كه‌لتوری لێ ده‌روانن.
وتیشی: تۆمارهگهكهمان به‌یه‌كه‌م تۆمارگا داده‌ندرێ له شاره‌كانی باشوری كوردستان و شاری موسڵ، ئه‌و كات ته‌نیا كۆمپانیای چه‌خماخچی له‌به‌غدا هه‌بوو كه له ساڵی 1945 بۆ تۆماركردنی گۆرانی و به‌رهه‌می هونه‌ری دامه‌زرابوو، تۆمارگاكهمان كه له ساڵی 1952 دامه‌زراوه له‌ماوه‌ی شه‌ست و نۆ ساڵی ته‌مه‌نیدا زۆربه‌ی به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی كوردی میلله‌ته‌كانی دیكه‌ی پاراستووه، وه‌ك عه‌ره‌بی وتوركی و توركمانی عیراق و ئاشوری و فارسی ته‌نانه‌ت هندی و یه‌هودی و چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه، ئه‌و كاته گۆرانییه‌كان له‌سه‌ر تێل تۆمار ده‌كران، دواتر بوو به قه‌وان دوای ئه‌ویش كاسێت هات كه له‌هه‌ندێك شوێن پێی ده‌ڵین (شریت)، بۆ كارپێكردنی هه‌موو ئه‌وانه‌ش تۆمارگه و ئامێری تایبه‌تی خۆیان هه‌بوون كه ئێستاش له تۆمارگهكهم پارێزراوه .
ئه‌و باسی له‌وه‌شكرد ماوه‌ی زیاتر له‌بیست ساڵه باوی كاسێتیش نه‌ماوه ئێستا سی دی و میمۆری شوێنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێشوی گرتۆته‌وه ، نه‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ فروانبوونی ئینته‌رنێت و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی كه‌متر ئه‌وانه‌ش به‌كار دههێنێتن، بۆیه له‌كاتی ئێستا باوی تۆمارگاكان وه‌ك پێویست نه‌ماوه، ئه‌گه‌ر كڕیار و هه‌واداری تایبه‌ت نه‌بێت به گۆرانییه ره‌سه‌نه‌كان ئه‌وا بازاڕمان به‌یه‌كجاری نامێنێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئێستاش به‌شێك له‌گۆرانییه ره‌سه‌نه‌كان له‌لامان هه‌یه و له‌شوێنی دیكه تۆمار نه‌كراون، به‌ڵام داخوازی له‌سه‌ر كه‌مه.
ئه‌و باسی له‌وه‌شكرد: ته‌مه‌نی ئه‌و گۆرانییانه‌ی لهتۆمارگاكهم هه‌یه هه‌ندێكیان بۆ سه‌د ساڵ و هه‌شتا ساڵ ده‌گڕێته‌وه، به‌تایبه‌تی گۆرانییه عه‌ره‌بیه‌كان، سه‌باره‌ت به هونه‌رمه‌نده كوردییه‌كان هه‌ندێكیان له سییه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو تۆماركراون، له‌گه‌ڵ ئه‌و ماوهزۆرهی به‌سه‌ر تۆماركردنیان تێده‌په‌ڕێت هێشتا كولێتیان تێكنه‌چووه و وه‌ك خۆیان ماون.
PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا - هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26