riklam

میخائیلەکان

بابەتی گۆڕاو 11:29 AM - 2021-04-05
.

.

میخائیلەکان

-میخائیل بۆڵگاکۆڤ-

* رێککەوتن لەگەڵ پارتی زۆر خۆشە، بەتایبەت ئەگەر لە قینی حیزبێکی تر بێ.
-میخائیل بابانۆڤ –

* ژیان زۆر بە قیمەتە، بە تایبەت ئەگەر جەریدە بێ.
-میخائیل پیرەمێردۆڤ –

* تەلەفزیۆن لە ماڵدا زۆر زەرورە، بە تایبەت ئەگەر کوژابێتەوە.
-میخائیل بێزارۆڤ –

* دادۆشینی حکومەت زۆر زەحمەتە، بە تایبەت ئەگەر نێر بێ.
-میخائیلی پەڕلەمانتار-

 

* پێڵاوهاویشتن زۆر عەیبە، بە تایبەت ئەگەر دەستت خوار بێ.
-میخائیل هاووڵاتینۆڤ-

* چاکسازیی زۆر پیرۆزە، بە تایبەت ئەگەر بتەوێ خراپتری بکەی.
-میخائیل گۆرباچۆڤ-

* کوردستان هیچ شتێکی مەعقول نییە، بەتایبەت ئەو هەموو دەرمانخانەیەی.
-میخائیلی دائیرەی ئامار-

* نێرگەلەکێشانی ئافرەت لە زۆر شت باشترە بۆ پیاو، بەتایبەت لە ڤیاگرا.
-میخائیل چاوباشقاڵ –

* حاڵمان لە بەهاراندا زۆر حەلوەلایەتی، بە تایبەت کە گەڵامێو دێتە بازاڕ.
-میخائیل کوردینۆڤ-

* زۆر شت هەر بۆ ئێواران گونجاوە بە تایبەت ئەفلام کارتۆن و من.
-میخائیلی یاسای ئێواران-

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket