riklam

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل دووباره‌ دادگایی ده‌كرێته‌وه‌

جیهان 08:25 AM - 2021-04-05
.

.

به‌ ئاماده‌بوونی چه‌ند شایه‌تحاڵێك دووباره‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی دادگایی ده‌كرێته‌وه‌.

 بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل تۆمه‌تباره‌ به‌ وه‌رگرتنی به‌رتیل و فێڵكردن و ناپاكی له‌ ئه‌مانتدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئه‌و تۆمه‌تانه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌.

دادگایی كردنه‌وه‌ی دووباره‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به‌هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تای كۆرۆنا و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌و وڵاته‌ چه‌ند جارێك دواخراوه‌ و بڕیاره‌ به‌منزیكانه‌ دووباره‌ ناتانیاهۆ به‌ ئاماده‌بوونی چه‌ند شایه‌تحاڵێك دادگایی بكرێته‌وه‌. 

ناتانیاهۆ هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه‌ به‌ره‌وڕووی كراوه‌ته‌وه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ و ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ بێ تاوانی خۆی له‌ دادگا ده‌سه‌لمێنێت.

شایه‌نی باسه‌ پێشتر ئێهود ئیلمێرت سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری ئیسرائیل له‌ ساڵی 2008 به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی دادگایی كرا و پاشان به‌ تۆمه‌تی وه‌رگرتنی به‌رتیل، قوڵبڕی و ناپاكی له‌ ئه‌مانتدا سزای 27 مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.

PUKmedia و/ باشیلا جه‌عفه‌ر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket